شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر لههێڵهكانی كۆمپانیای ئاسیاسێل له‌كاركه‌وتن، كۆمپانیای ئاسیاسێڵیش هۆكاری ئه‌و له‌كاركه‌وتنی ئه‌و هێڵانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی پریپه‌یدی كۆمپانیاكه، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گۆڕاوه‌ته سه‌ر سیسته‌می ئه‌ریكسۆنی نوێ، كه ئه‌وه‌ش ڕێگه خۆشده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی خزمهتگوزاریو چاره‌سه‌ری ناوازه‌ی خێراتر و زیاتر به به‌شداربووان.
لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیای ئاسیاسێڵدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، پرۆسه‌ری گۆڕینی سیستمی پریپه‌یدی ئاسیاسێڵ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌سیستمه كۆنه‌كه‌وه گۆڕدرا بۆ سیسته‌می نوێی ئه‌ریكسۆن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا كۆمپانیای ئاسیاسێڵ گرێبه‌ستێكی سێ ساڵی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌ریكسۆن ئیمزاكرد.
(محه‌مه‌د بابان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌كنه‌لۆژیا لهئاسیاسێڵ ئهوهیخستوهتهڕوو، به‌هۆی گۆڕینی ئه‌و سیستمه‌وه ده‌توانن له‌مه‌ودوا خزمهتگوزاریو چاره‌سه‌ری زۆر گونجاوترو خێراتر پێشكه‌ش به‌به‌شداربووان بكه‌ن كه زیاتر له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌یاندا بگونجێت.
شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر لههێڵهكانی كۆمپانیای ئاسیاسێل له‌كاركه‌وتن، هۆكارهكهیشیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه سه‌رقاڵی گۆڕینی سیستمی پریپهیدن بۆ سیستمی ئه‌ریكسۆن، بۆیه خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌كاركه‌وتوون.