بەناوبانگترین ئەوكەسانەی ملیۆنان دۆلاریان رەتكردۆتەوە

دەڵێن كە مرۆڤ هەر یەكجار لە ژیانیدا شتێكی وای بۆ دەلوێ ، بەڵام هەندێك كەس هیچ گرینگیەك بە پارە نادەن و رێگەنادەن ئەو شتانەی كە شوێنێكی تایبەتیان لەدڵیاندا هەیە بە پارە بكڕدرێ، یاخود بەهۆی مەبدەئیانەوە بڕێكی ئێجگار زۆر پارە وەرناگرن، ئەمانەش دیارترین ئەو كەسانەن كە پارەیەكی زۆریان رەتكردۆتەوە.
ئەكتەرێكی هۆڵیود لە پێناو 1 ملیۆن دۆلار رەتیكردەوە بە رووتی دەركەوێ 
ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی لیندزی لۆهان، رەتیكردەوە كە بە رووتی دەركەوێ لەسەر گۆڤارێكی بەناوبانگی ئەمریكی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 55 ساڵ بەسەر یادی دامەزراندنی گۆڤارەكە .
 
 
 بلیمەتێكی زانستی بیركاری 1 ملیۆن دۆلاری رەتكردەوە
گریگۆری پیرلمان، دوای ئەوەی هاوكێشەیەكی زۆر ئاڵۆزی داهێنا لە ساڵی 2002 , دوای 2 ساڵ لە تاقیكردنەوە و لێكۆڵینەوە لەسەری ،  هەموو جیهیان دانیان بە كارەكەی دانا، بۆیە لەساڵی 2010 بە پێشكەشكردنی خەڵاتی (Fields Medal) رێزی لێنرا كە وەك خەڵاتی نۆبڵە لە ڕووی نرخی ماددیەوە كە ملیۆنێك دۆلاردەكات , بەڵام ئەم زانایە خەڵاتەكەی وەرنەگرت و رایگەیاند كە ئەو نە بەدوای ناوبانگ نە بەدوای پارەوە نیە و ئەو تەنها بۆ خزمەتی زانست كار دەكات .
 
 
 براوەیەكی یانسیب بڕی 2 ملیۆنی بردەوە و  وەری نەگرت 
لە ئەڵمانیا پیاوێكی بەتەمەنی 70 ساڵ، دوای ئەوەی یانسیبی بۆ دەردەچێ وەریناگرێت و جەخت لەوە دەكاتەوە كە پارە هیچ گرینگیەكی بۆ ئەو نیە، ئەو بلیتەشی بە یادی ژنەكەی كە ماوەیەك بوو مردبوو كڕیوە، لەبەر ئەوەی ژنەكەی جارجارە ئەو كارەی كردووە، ئەم پیاوە بەتەمەنە ئێستاش ئەو پارەیەی وەرنەگرتووە و دەشڵێ” بە هیچ شێوەیەك رای خۆم ناگۆڕم و وەریناگرم”.
 
 
پاوێك بە 4 ملیۆن دۆلار بەردێك نافرۆشێت
 پیاوێكی سعودی كە ناوی سالح الغامدیە یەكێك لە بەردەكانی تاریكی دۆزیەوە، ئەمەش بەیەكێك لەو بەردانە دادەنرێت كە خوای گەورە بۆ تێكدانی سوپای (ئەبرەهەی حەبەشی) ناردبوو، لەبەر ئەوەی بەنیازبوو كەعبە تێكبدات لە ساڵی 570، بەردەكە كە بە نەخشی فیلێك و باڵندە نەخشاوە و كێشی 131 گرامە، ئەمەش هەمان ژمارەی ئەو وشانەیە كە لە سورەتی فیلدا هەیە لە قورئان، زاناكان تەئكید لەوە دەكەنەوە كە تەمەنی ئەم بەردە لە 1442 ساڵ زیاترە، و ئەمەش بەنزیككراوەیی كاتی رووداوەكە دەكات .
بەهۆی ئامۆژگارییەكانی باوكیەوە سالح بریاریداوە بەردەكە نەفرۆشێ هەرچەندە بڕی 4 ملیۆن دۆلاریشی پێدراوە .
 
 
  داهێنەرێك بڕی 60 ملیۆن دۆلار رەتدەكاتەوە
 لەساڵی 2006، جیفری ڤان تەكنەلۆجیایەكی تازەی داهێنا، بەهۆیەوە دەتوانرێ ئەو خاشاكانەی كە دەكرێ بسوتێنرێن , بەڕیگایەكی پاك بسوتێنرێن و بەهۆیەوە خەڵوز و وزەی كارەبایی پێ بەرهەم بهێنرێ.
لەبەر ئەوەی وڵاتی چین یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین بڕی خەڵوز بەكاردێنێت و ساڵانە بەهۆی دوكەڵە ژەهراویەكەیەوە زیاتر لە نیو ملیۆن كەس گیانیان لەدەست دەدەن، بۆیە حوكمەتی چین بڕیاریدا داهێنانەكەی لێ بكڕێت بە بڕی 60 ملیۆن دۆلار ، بەڵام ئەو زانایە بەهۆی ئەوەی لە رۆژنامەیەكدا خوێندبوویەوە كە حكومەتی چین كاری كوشتیاری و دەستدرێژی سێكسی و ئازاری زیندانیەكانی ئۆپۆزسۆنی وڵاتەكەی دەدات، بۆیە بۆ ئەوەی ویژدانی ئازاری نەدات بڕیاری دا ئەو داهێنانەیان پێ نەفرۆشێت .