ساڵی 1995 وێنه پڕ به‌رائه‌ته‌كه‌ی سه‌رنجی هه‌زاران خوێنه‌ر و بینه‌ری بۆ خۆی راكێشا و بۆ چه‌ندین ساڵ وه‌ك سیمبۆڵی منداڵی ئیشكه‌ر ته‌ماشا ده‌كرا. فه‌رید ئێسته ته‌مه‌نی 23 ساڵه و به‌شی ئابووری ته‌واو كردووه، به‌ڵام له‌وه سه‌یرتر هێشتا به‌رده‌وامه له گوڵه‌به‌ڕۆژه‌فرۆشی. باس‌نیوز ئه‌و كوڕه كۆڵنه‌ده‌ره ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یدوێنێ.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌دا ده‌یبینی، هی فه‌رید نادره، له وێنه‌ی یه‌كه‌م ته‌مه‌نی 5 ساڵه‌و له‌هی دووه‌م 23 ساڵ. وێنه‌ی منداڵییه‌كه‌ی بهجلێكی كۆنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ 5 دانه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی لوولدراوی له‌ناو سه‌به‌ته‌یه‌كدا كه خه‌ریكی فرۆشتنیه‌تی، هه‌روه‌ها له هه‌مووی سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه كه قاچی خستووه‌ته سه‌ر قاچی، له نیگاكانی حاڵی ده‌بی هه‌وڵدانی كردۆته بنه‌ما بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاریكراو. وێنه‌ی دووه‌میش كوڕێكی گه‌نج نیشان ده‌دات كه جلی رۆژی ته‌واوكردنی په‌یمانگای پۆشیوه. فه‌رید رایده‌گه‌یه‌نێ منداڵی به‌هه‌ژاری بردووه‌ته سه‌ر و تا ئێسته به‌رده‌وام بووه له كاركردن.
په‌یامنێری (باس‌نیوز) توانی خاوه‌ن وێنه‌كه بدۆزێته‌وه و سه‌رگوزه‌شته‌ی وێنه‌كه بۆ خوێنه‌رانی بخاته‌ڕوو. فه‌رید نادر هه‌مان ئه‌و گه‌نجه بوو كه ئێسته دوكانێكی ساده‌ی هه‌یه له ناحیه‌ی پیرمام و نه‌یشارده‌وه كه یادگارییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی منداڵییه‌كه‌ی.
فه‌رید كه ساڵی پار به‌شی كارگێڕی كاری ته‌واو كردووه له په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قڵاوه، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ژیانی هه‌ژاری هه‌موو كارێكی پێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی بدات، هه‌روه‌ها بتوانێ درێژه به قۆناخه‌كانی خوێندنی بدات. گوتیشی “ئه‌م وێنه‌یه‌م له ته‌مه‌نی 5 ساڵی له‌ناو بازاڕی مه‌سیف گیراوه له‌لایه‌ن وێنه‌گری فه‌رهاد، كه خه‌ریكی فرۆشتنی گوڵه‌به‌ڕۆژه فرۆشتنم، دواتریش هه‌رگیز سڵم نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی حه‌ڵاڵ بۆ خانه‌واده‌كه‌م به‌ده‌ست بێنم، چونكه پێم شه‌رم نه‌بووه هه‌ر كارێك بكه‌م بۆیه گه‌چكاری و دوكانداری و چه‌ند كارێكی ترم كردووه”.
فه‌رید نمونه‌ی گه‌نجێكی كورده سه‌ربه‌رزانه كاری كردووه بۆ دروستكردنی خۆی و هاوكاری و راگرتنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزانه و په‌یداكردنی بژێوی و پارووه نانێكی رۆژانه.
فه‌ریدی 23 ساڵ گله‌یی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌وه‌ی دوای ده‌رچوونی له په‌یمانگا و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن تا ئێسته ناوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراندن. ئه‌و ده‌ڵێ “هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌هیوای ئه‌وه بووم خوێندن ته‌واو بكه‌م و له شوێنێك دابمه‌زرێم بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌یه‌ك وه‌ربگرم و خاو و خێزان پێكبهێنم، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و هیوایهتهم نه‌هاتۆته دی و ئێسته‌ش هه‌ر كاسبی ده‌كه‌م، به‌ڵام دڵخۆشم كه بڕوانامهیهكم به‌ده‌ست هێنا”.