بانكی جیهانی باس له‌وه‌ده‌كات ئێران ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه قه‌رزه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و بانكه نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ئێران له كۆی ئه‌و 700 ملیۆن دۆلاره‌ی كه وه‌ك قه‌رز له بانكی جیهانی وه‌رگرتبوو بڕی 79 ملیۆن دۆلاری نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه بڕیاربوو له شه‌ش مانگی رابردوودا بیگه‌ڕێنێته‌وه.
بانكی جیهانی رایگه‌یاندوه ئێران و زیمبابۆی كه‌وتوونه لیستی ره‌شه‌وه به هۆی نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان و بۆشیان نییه چیتر داوای قه‌رز له‌و بانكه بكه‌ن.
رۆیته‌رز باسی له‌وه‌شكردوه ئێران به هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ری توانای دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی نییه.