پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری رێكخراوی UNDPپلانی پرۆژەكانی ساڵی 2014 دادەنێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی پكهێنراوەو ئەندازیارانی پارێزگاش تەئكید دەكەنەوە كە پلانی پرۆژەكان بە پێی ئەولەویەت ریزبەند كراون
لە بینای پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرو بەرپرسانی بەشی پلانی بەڕێوبەرایەتیەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر داڕشتنی پلانی پڕۆژەكانی ساڵی 2014 ڕێك خراو گفتوگۆ كرا لەبارەی پلانی پرۆژەكانی ساڵی 2014 وە بریاردرا لیژنەیەك پێك بێت بۆ دانانی پلانی پرۆژەكان بە هاوكاری و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردوستان و بە یارمەتی ڕێكخراوی UNDP
لەنجە شەهاب كەریم ئەندازیاری تەلار سازی پێشكەوتوو و ئەندامی ئەم لیژنەیە بۆ سایتی پارێزگا وتی: ئامانجی ئەم كۆبوونەوەیە داڕشتنی لیستی پشتگیری پلانی پڕۆژەكانی ساڵی 2014 یە كە ئەویش بە پێی گرنگی و ئەلەویەت ڕیزبەندی بۆ دەكرێت وە هەوڵ دەدرێت زیاتر گرنگی بدرێت بەو پرۆِژانەی كە زەوی بۆ تەرخان كراوە و دەرخستەو دیزاین و پڕۆپۆزەڵی ئامادەكراوی هەیە بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێ بە جێ كردنەوە،وتیشی: زیاتر ئەم لیژنەیە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانە وە بە یارمەتی بەڕێوبەری قەزاو ناحیەكان و بەڕێوبەری وەزارەتی پەیوەندی دار ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت.
پێشتریش بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندبوو كە پارێزگای سلێمانی تاكە پارێزگای عیراقە پرۆژەكانی بە پێی پلان جێ بەجێ دەكات و پلانەكەش بەهاوكاری رێكخراوی UNDP سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان دادەنرێت و ریزبەندی پرۆژەكانیش بە پێی پێوەرێكی زانستی و بەپێی ئەو لەویەت ریزبەند دەكرێن.