وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆستەم قاسمی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی و عێراق ڕێككەوتنێكی و نوێ لە بەغدا واژۆ دەكەن كە پێوەستە بەهەناردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ وێستگەكانی كارەبای غازی لە بەغدا و وێستگەی مەنسوورییە لە دیالە.
قاسمی دەڵێت، بەپێی ڕێككەوتنەكە، ئێران لە رۆژێكدا 25 ملیۆن مەتر سێجا غاز بۆ وێستگەكانی عێراق دەنێرێت كە بەهاكەی 10 ملیۆن دۆلارە كە لە ساڵێكدا دەكاتە 3.7 ملیار دۆلاری ئەمەریكی.
بە وتەی بەرپرسانی ئێرانی، پرۆسەی هەناردەكردن لە سەبتەمبەر/ئەیلوولی داهاتووەوە دەست پێ دەكات، پاش تەواوبوونی بۆریی غازی كە درێژییەكەی لە نێو خاكی ئێران 227كم و لە نێو خاكی عێراقیش 270 كم ـە.
وەك زانراوە 21ـی یۆلیو / تەمموز گەیشتووەتە بەغدا تا ئەو ڕێككەوتنەی كە ئێرانییەكان بە گەورەترین ڕێككەوتن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناوی دەبەن و هەناردەكردنی غازی سروشتییە بۆ عێراق، واژۆ بكات.