به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێته‌رنه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشت‌وكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رایگه‌یاند له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 365 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی جۆراوجۆر له هه‌رێمی كوردستان سه‌ربڕدراوه و زیاتر له 30 هه‌زار تۆن گۆشتی سوور به‌رهه‌م هاتووه.
دكتۆر ئازاد خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێته‌رنه‌ری رایگه‌یاند، له سه‌رجه‌م كوشتارگه‌كانی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 30 هه‌زار تۆن گۆشی سوور به‌رهه‌م هاتووه.
هه‌روه‌ها وتی، به‌پێی ئاماره‌كان، پارێزگای سلێمانی به 166 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو زۆرترین به‌رهه‌می گۆشتی سووری بووه و پارێزگای هه‌ولێر به 115 هه‌زار سه‌ر له پله‌ی دووه‌مه و له پارێزگای دهۆك 92 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ سه‌ربڕدراوه و له ئیداره‌ی گه‌رمیانیش نزیكه‌ی 18 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی جۆراوجۆر سه‌ربڕدراون.
دكتۆر ئازاد هه‌روه‌ها به ئاماژه به‌وه‌ی كه هه‌ر ئاژه‌ڵێك پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕینیش پشكنینی بۆ ده‌كرێت، گوتی 27 گۆشتگه‌ی ئاژه‌ڵ له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌یه كه 3 گۆشتگه‌یان مودێرن و هه‌ركامه‌یان له یه‌كێك له 3 پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا، 312 لاشه‌ی ئاژه‌ڵی جۆراوجۆر كه بۆ خواردن نه‌شیاو بوون، له سه‌رجه‌م گۆشتگه‌كانی هه‌رێم ره‌تكراونه‌ته‌وه و سووتێنراون.