پێدانی کارتی بەنزین بە شۆفێران بەردەوامە

بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرهە مەنەوتیەکانی سلێمانی، ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەک پێدانی کارتی بەنزین بە شۆفێران نەوەستاوە و سەرجەم شۆفێران دەتوانن سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە تایبەتن بە پێدانی کارتی بەنزین.
 جەمال عەلی وتیشی “ئەوانەی ژمارەی سەیارەکانیان پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانە، دەتوانن خۆیان نەچن و سەردانی ئێمە بکەن
 ئێمەش لای خۆمانەوە نووسراو بۆ ئەو پارێزگایە دەکەین و هەر لەڕێگەی نووسراویشەوە وەڵاممان دەدەنەوە. ئەگەر هات و پێشتر کارتی بۆ نەکرابوو ئێمە بۆی دەکەین”.