سه‌نته‌ری بانكی‌ و دارایی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت

وابڕیاره‌ ڕێكخراوه‌ بانكییه‌كانی‌ (ADG , GIZ ,USAID UKH) به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بواری بانكی له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌نته‌رێكی‌ بانكی و دارایی به‌ناوی BFA دابمه‌زرێنن. 
 
سیاسراس ئۆنگه‌ر، نوێنه‌ری رێكخراوی USAID ، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ و وتی‌ ئامانجی‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ پێگه‌یاندن و مه‌شق پێكردنی كارمه‌ندانی بانكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆری دارایی له‌ بانكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پروفیشناڵی به‌رێوه‌ بچێت.
روونیشیكرده‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كرێت و له‌م سه‌نته‌ره‌دا زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر چینه‌كانی ناوه‌ند و خواره‌وه‌ بۆ به‌رز  كردنه‌وه‌ی ئاستی كار كردن و نوێكاری له‌ بواری بانكیدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئامانجێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ دروستكردنی هه‌یكه‌لی ئابووری له‌ هه‌رێمی  كوردستان و له‌ رووی ته‌كنیكی و ئیدارییه‌وه‌، په‌ره‌ به‌ بواری ئابووری  بده‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند سمینارێك سازده‌كه‌ن