مه‌هاتما گاندی: هه‌ژاری خراپترین شێوه‌كانی توند‌وتێژیه.
بابای فره‌نسیسی یه‌كه‌م:به‌فێرودانی خۆراك وه‌ك دزینی پاروی هه‌ژار‌وبرسیه‌كانی جیهان وایه.
به‌فێرودانی خۆراك له‌ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌وڵاتانی جیهان به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بوه‌ته كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار،ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی ئابووریی هه‌یه، چ له‌پڕۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه حكومی‌و تایبه‌تییه‌كان بێت، یان له‌ئیداره‌دانی وه‌به‌رهێنان له‌و دوو كه‌رته‌دا،له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ساڵانه سه‌دان تۆن خۆراك كه ماوه‌ی به‌سه‌رچووه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌سوتێنرێت،ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆێدا به‌هه‌ده‌ردانه به‌داهات‌وسامانی نیشتمانی، بۆیه ئه‌وه پرسێكه ده‌بێت توێژینه‌وه‌و شرۆڤه زانستییه‌كان بیگرنه ئه‌ستۆ‌و رێگا چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هوشیاری تاك به‌ئاستێكی به‌رز به‌رپرس بێت له‌زیادبوونی به‌هه‌ده‌ردان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی،ئه‌وا هه‌ندێك جار ئه‌وان ده‌رك به‌مه‌ترسییه‌كه‌ی ناكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته گیرفانیان، به‌تایبه‌تی له‌حاڵه‌تی به‌فێرودان‌وبه‌كاربردنی ئاو‌و كاره‌با یان زێده‌ڕۆیی له‌خواردن‌و خواردنه‌وه‌وبه‌هه‌ده‌ر دانی،سه‌رجه‌م ئه‌م حاڵه‌تانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دیی،ئه‌مه‌ش به‌شێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهۆشیاری تاك له‌باره‌ی ئاسایشی خۆراك‌وگرنگیه‌كه‌ی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌پێی داتا‌وزانیاریه‌كانی رێكخراوی خۆراك‌وكشتوكاڵی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناسراو به (فاو)، نزیكه‌ی 1.3 ملیار تۆن له‌به‌روبوومه خۆراكیه‌كان ،یاخود سێ به‌شی ئه‌و خۆراكه‌ی بۆ به‌كاربردن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ساڵانه به‌فێرو ده‌درێت،له‌كاتێكدا ژماره‌ی برسیه‌كان له‌جیهاندا ده‌گاته1 ملیار‌و 200 ملیۆن كه‌س زیاتر له ،هه‌روه‌ك نزیكه‌ی 2 ملیار كه‌س به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌ده‌ست به‌د خۆراكییه‌وه ده‌ناڵینن.
رۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانی له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دات له‌جیهاندا ساڵانه 2 ملیۆن ته‌ن خۆراك به‌فێرو ده‌درێت،ئه‌مه‌ش ده‌گاته نیوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جیهان له‌به‌روبوومه خۆراكیه‌كان.
په‌یمانگای ئه‌ندازیارانی میكانیك له‌به‌ریتانیا داوا ده‌كات به‌په‌له هه‌نگاوی جدی بگیرێته به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌فێرودانه‌ی خۆراكه،چونكه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشبینی ده‌كات له‌ده‌رئه‌نجامی زیادبوونی فشاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ربووبومانه‌ی ده‌چنه نیو پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی پێویست بۆ دانیشتوانی جیهان،ئاستی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌خۆراك هه‌یه‌وبه‌پێی پێویست ده‌ستیان ناكه‌وێت له‌كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا بگاته 3 ملیار كه‌س.
ڕاپۆرته‌كانی رێكخراوی فاوو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌و راستیه ده‌سه‌ڵمینن،كه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی جیهان له‌ساڵی 2008 ه‌وه ، ژماره‌ی برسییه‌كان له‌جیهان زیادیكردووه‌و گه‌یشتۆته 1 ملیار‌و 200 ملیۆن كه‌س،له‌كاتێكدا به‌ر له قه‌یرانه‌كه ئه‌و ژماره‌یه 850 ملیۆن كه‌س بوو، كه سه‌دا 52 ی ئه‌و ملیار برسییه له‌ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كاندا ده‌ژین،پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی 2013 دا به‌هۆی كاریگه‌ری‌ولێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی دارایی جیهان‌و زیانه‌كانی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی‌وكاره‌ساته سروشتیه‌كان زیاد بكات.
تیم فۆكس به‌رێوه‌به‌ری به‌شی وزه‌و ژینگه له‌په‌یمانگای ئه‌ندازیارانی میكانیك له‌به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كات كه بڕی ئه‌و خۆراكه‌ی به‌فێرو ده‌درێت له‌جیهاندا له‌ئاستێكی مه‌ترسیداردایه،به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و خۆراكه‌ی به‌فێرو ده‌درێت به‌شی خۆراكی دانیشتوانی جیهان‌وئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ی به‌ده‌ست برسێته‌وه ده‌ناڵینن ده‌كات.
فۆكس پێی وایه به‌فێرودانی ئه‌و بره خۆراكه،به‌فێرودانه بۆ زه‌وی‌وئاو‌وده‌رامه‌ته‌كانی وزه كه به‌كارده‌هێنرێت له پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان‌وچاره‌سه‌ركردنی‌ودابه‌شكردنی ئه‌و خۆراكه.
له‌به‌ریتانیا سه‌ره‌ڕای دۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌یان‌وكاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی جیهان بۆ سه‌ر ئاستی داهات‌وبژیوی ژیانی هاوڵاتیان له‌و وڵاته‌دا، ساڵانه سه‌دان تۆن خۆراك به‌فێرو ده‌درێت كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 10 ملیار جونه‌یهی ئه‌سترلینی.
له‌باره‌ی ئه‌م به‌فێرودانه‌ی خۆراك شاره‌زایان ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌مكی رۆشنبیری زۆری خۆراكی به‌رده‌ست بێ ئه‌وه‌ی به‌های ئه‌و خۆراكه له‌به‌رچاو بگیرێت.
له‌به‌ریتانیا له‌سه‌دا 30 ی به‌روبوومی سه‌وزه كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت نا دۆرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خواست‌وئاره‌زوی به‌كاربه‌ران ناگونجێت.
له‌ئه‌وروپا‌و ولایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌دا 50 ی ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیان ده‌گرێت فری ده‌درێته نیو خوله‌وه.
له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا به‌فێرودان ته‌نها خۆراكی نه‌گرتوه‌ته‌وه به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك به‌رچاو ئاویش به‌فێرو ده‌درێت،له‌وباره‌یه‌وه په‌یمانگای ئه‌ندازیارانی میكانیك له‌به‌ریتانیا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو،ساڵانه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ئاو به‌فێرو ده‌درێت له‌به‌رهه‌مهێنان خۆراك،كه به‌پێی داتا‌وزانیاریه‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نزیكه‌ی 550 ملیار مه‌تر سێجا ئاو به‌كار ده‌هێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌روبوومه كشتوكاڵیانه‌ی كه قه‌د ناگاته ده‌ست به‌كاربه‌ران.
به‌پێی راپۆرتێكی په‌یمانگای ئه‌ندازیارانی میكانیك له‌به‌ریتانیا هه‌ر خێزانیك له‌و وڵاته له‌ماوه‌ی ژیانی تاكه‌كانی به به‌های نزیكه‌ی 40 هه‌زار دۆلار خۆراك به‌فێرو ده‌ده‌ن،هه‌روه‌ك له‌سه‌دا 30 بۆ 50 ئه‌و خۆراكانه‌ی هاوڵاتیانی به‌ریتانیا له سۆپه‌ر ماركێت‌وكۆكان ده‌یگرن له‌سه‌ر ره‌فی ماڵه‌كانیان یان له‌سارده‌كه‌ره‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دایده‌نێن‌و به‌ر له‌ماوه‌ی به‌رسه‌رچوونی بڕیار ده‌ده‌ن فری بده‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگای ئه‌ندازیارانی میكانیك له‌به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات خواست له‌سه‌ر ئاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی خۆراك له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی 2050 ساڵانه ده‌گاته نێوان 10 بۆ 13 ترلیۆن مه‌تر سێجا،ئه‌م بڕه ئاوه‌ش به‌نزیكه‌ی زیاتر له 3.5 جار گه‌وره‌تره له‌و بڕه ئاوه‌ی له‌مرۆدا دانیشتوانی جیهان به‌كاری ده‌هێنن بۆ خواردنه‌وه،ئه‌مه‌ش مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی كه‌می ئاو ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی راپۆرتێكی په‌یمانگای ده‌رامه‌ته جیهانیه‌كان‌وبه‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژینگه،به‌كاربه‌ران له چێشتخانه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌دا 9 ی ژه‌مه خۆراكیه‌كان كه ده‌یگرن به‌فێرو ده‌ده‌ن،ئه‌مه حاڵه‌ته له چێشتخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌دیی ده‌كرێت له‌به‌ر نه‌بوونی داتا‌وزانیاری له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاماری هه‌رێمه‌وه ناتوانین زانیاری ورد له‌باره‌ی ئه‌و به‌فێرودانه بخه‌ینه ڕوو،به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه مرۆڤ راگوزه‌ریش بێت به‌ته‌نیشت هه‌ندێ له چێشتخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ری ئه‌وا كاره‌ساتی ئه‌و به‌فێرودانه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه له‌رۆژی ژینگه‌ی جیهان بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو تێچوونی به‌فێرودانی خۆراك له‌وڵاته پیشه‌سازیه‌كان ساڵانه ده‌گاته 200 ملیار دۆلار،هه‌روه‌ك به‌پێی هه‌مان راپۆرت نزیك له‌سه‌دا 30 ی به‌روبوومی دانه‌وێڵه‌ی جیهان‌و له‌سه‌دا 40 بۆ 50 ی به‌روبوومی میوه‌وسه‌وزه‌وله‌سه‌دا 30 ماسی‌وله‌سه‌دا 20ی گۆشت‌وهێڵكه‌وشیره‌مه‌نیه‌كان به‌هده‌ر ده‌درێت،له‌مه‌وه بابای فره‌نسیسی یه‌كه‌م ئه‌و به‌فێرودانه‌ی ناو نا به رۆشنبیری به‌هه‌ده‌ردان له‌ساییه‌ی جیهانیك كه‌تێدا ره‌وتی به‌كاربردن له‌هه‌ڵكشاندایه،بۆیه بابای فره‌نسیسی یه‌كه‌م جه‌ختی له‌وه كرده‌وه،به‌فێرودانی خۆراك وه‌ك دزینی پاروی هه‌ژار‌وبرسیه‌كانی جیهان وایه.
له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه تائێستا كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به كێشه‌ی برسێتی‌وهه‌ژاری كه ده‌یان پلان‌و به‌رنامه‌یان لێ گه‌لاڵه بووه نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێكی باش به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی جیهانی خۆراك بنێت، نه له‌ڕووی كه‌مبوونی به‌رهه‌م و نه له‌ڕووی به‌رزبوونی نرخه‌كانی، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌و كۆنگرانه ره‌خساندویانه نه‌یتوانیوه له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی قه‌یرانه‌كه‌دا خۆی رابگرێت.
دكتۆر فیشله‌ر راستی گوت كاتێك داوای له ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد كه به‌ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ڵسن‌و كار بۆ به‌گه‌ڕخستنی سیستمی نوێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه رووبه‌ڕووی فراوانبوونی پانتایی برسێتی بن له‌جیهانداو، ئیراده‌ی سیاسی و شاره‌زایی ئابووریی به‌كاربهێنن له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كان.
دیارترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌ك شاره‌زایانی بواری كشتوكاڵی باسی لێوه ده‌كه‌ن، كه ده‌بێ له‌و بواره‌دا بنرێن، له‌دووباره په‌یكه‌ربه‌ندكردنه‌وه‌ی رێكخراوی خۆراك‌وكشتوكاڵی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناسراو به (فاو) خۆی به‌دیی ده‌كات،چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كارانه‌ی ئه‌نجامی داون، نه‌یتوانیوه هێزو چالاكییه‌كانی له سنورداركردنی برسێتیی له‌جیهان بسه‌لمینێت.
گه‌وره به‌رپرسانی (فاو) دان به لاوازبوونی خۆیاندا ده‌نێن له‌وه‌ی كه نه‌یانتوانیوه ده‌ستكه‌وتی به‌رده‌وام له‌و بواره‌دا به‌ده‌ستبهێنن. جگه له‌وه‌ی ئه‌ركی ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتووه هانی وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی كشتوكاڵیدا بده‌ن، ئه‌وه ته‌نیا وه‌به‌رهێنه‌رانه كه به‌كه‌ڵكی به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و كه‌رته دێ، هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌وڵه‌تان ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی پاراستنی كشتوكاڵی بن، كه ڕۆڵی دیاری له‌به‌رزكردنی نرخه‌كانی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كاندا هه‌یه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و بازاڕه ئازادانه‌ی دیسپلینی هه‌یه ده‌توانێ خۆراكی بنه‌ڕه‌تی به‌نرخی گونجاو فه‌راهه‌م بكا.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشبینی ده‌كات له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی 2075 ژماره‌ی دانیشتوانی جیهانی بگاته نزیكه‌ی 9.5 ملیار،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته خۆراك بۆ 3 ملیار كه‌سی تر ده‌ستبه‌ر بكرێت،بۆیه تیم فۆكس هانی حكومه‌ته‌كان‌وئاژانسه‌كان‌ورێكخراوه‌كانی گه‌شه‌پێدان ده‌دات،وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌پێناو گۆڕینی عه‌قلیه‌تی به‌فێرودان‌وگرنگی دان به‌خۆراك،هاوكات رێگری بكرێت له‌ره‌فتاره‌كانی به‌فێرودان له‌لایه‌ن كشتوكاڵكاران‌وبه‌رهه‌مهێنه‌رانی خۆراك‌وبه‌كاربه‌ران‌وبازاڕه‌كانی بازرگانی.
خه‌ندان