هەرێم.. خواست لەسەر گۆشتی ماسی زۆرەو،بەرهەمی ناخۆیي كەمە

هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 13 هەزار تەن گۆشتی ماسیە بەڵام بەرهەمی ناوخۆیی لە 2 هەزار تەن تێپەڕناكات. 
بەپێی نوێترین  ڕاپۆرتی بەرێوەبەرایەتی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە هەرێمی كوردستان  313 پرۆژەی بەخێوكردنی ماسی مۆلەتی رەسمیان هەیە و لە 6 مانگی رابردودا  7  پرۆژە ی بەخێوكردنی ماسی  مۆلەتی پێدراوەو  19 ی تریش ڕەزامەندی سەرەتایی وەرگرتووە هاوكات بەرهەمی هەموو پرۆژەكان لە 2  هەزارتەن تێپەڕناكات لەكاتێكدا پێداویستی هەرێم لەساڵكدا زیاتر لە  13  هەزار تەن گۆشتی ماسیە   بەوهۆیەش هەرێمی كوردستان ناچارە سالانە برێكی زۆر لەگۆشتی ماسی هاوردەی هەرێم بكرێت  بۆ ئەو مەبەستەش ساڵی پار زیاتر لە (5) هەزار تەن گۆشتی ماسی هاوردەی هەرێم كراوە  لەوبارەیەشەوە دكتۆر ئازاد خۆشناو بەرێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرێتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاندوە:  لە هەردوو پرۆژەی بەرهەم هێنانی پەنجەماسی دوكان و عەینكاوە بۆ ئەمساڵ  زیاتر لە  700  هەزار پەنجەماسی  بەرهەمهاتووە و دابەش كراوە بەسەر  پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەنرخێكی پاڵپشتی زۆر رەمزی تەنها  25  دینار بۆ یەك پەنجە ماسی  تا ئێستاش لەسەر بودجەی بەكاربردن 7 پرۆژەی بەخێوكردنی ماسی لەهەولێر و سلیمانی وگەرمیان دامەزراوە   بەپالپشتی لەسەدا 100   بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە   بۆ ئەمسالیش  8  پرۆژەی تری بەخێوكردنی ماسی لەدەربەندیخان دروست دەكرێت.