سەرچاوەكانی نزیك لە كۆمپانیای نەوتی باكور رایانگەیاند، بەهۆی دزەكردنی نەوتەوە، هەناردەكردنی نەوت لە كەركوكەوە بۆ بەندەری جیهان لەتوركیا راگیراوە، ئەوەش لەكاتێكدا كە پسپۆڕانی بواری ئابوری دەڵێن وەستانی نەوت زیاتی زۆری بە عێراق گەیاندووە.
سەرچاوەكان باسیان لەوەشكردووە كە لەدوێنێ یەكشەممەوە دوای ئەوەی زانراوە كە نەوت لە بۆریەكانی نێوان كەركوك و جیهانەوە دزەیكردووە، هەناردەكردن راگیراوە.
لەرۆژانی رابردوودا هەناردەی نەوت لەكەركوكەوە بۆ بەندەری جیهانی توركی دیاریكرا بەوەی كە رۆژانە (٤٠٠) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت.