شانشینی یه‌كگرتوو، به‌نیازه باجی سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی غازی شەیل كه‌مبكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته نیوه‌ی به‌های خۆی.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بەریتانیا له‌پاڵ ئه‌و مه‌ترسییه ژینگه‌ییانه دێت، كه له پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی غازی شەیل دروستده‌بن و هۆشداری بڵاوبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵی ئه‌و غازه دراوە.
جۆرج ئۆزبۆرن، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی بەریتانیا روونیكرده‌وه، باجی وەبەرهێنانی ئه‌و جۆرە غازە له‌سه‌دا 62 بۆ سه‌دا 30 داده‌گرن، گوتیشی ” هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی غازی شەیل له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ده‌یانه‌وێت سیسته‌می باجی بەریتانیا زۆر گونجاوتر بێت”.
حكومه‌تی بەریتانیا به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هیوادارە به‌رهه‌مهێنانی غازی شەیل ببێته شۆرشێك له‌بازاڕه‌كانی وزه‌دا.
غازی شەیل تێروانینی شۆرشی بۆ ده‌كرێت له بواری وزه‌دا له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، هەربۆیە بووەتە هۆکاری سەرنجی وهبهرهێنەرە زلهێزەکان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی وزه.
به‌پێی راپۆرتێكی فه‌رمی، كه لە مانگی رابردوودا بڵاوكرایەوه، یه‌ده‌گی غازی شەیلی بەریتانیا له‌سه‌رووی پێشبینیه‌كانی پێشووتره.
ئه‌و راپۆرته، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای پێوانه‌یی جیوجۆلۆجی بەریتانیا له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی ئەو وڵاتە ئاماده‌كراوه ئاشكرای دەکات، بەریتانیا 1300 تریلیۆن پێ سێجا غازی شەیلی هه‌یه، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شانشینی یه‌كگرتوو و ئه‌مه‌ش دوو هێنده‌ی پێشبینیه‌كانی پێشووتره.
هاوكات راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ده‌زگایه ئاشكرای نه‌كردووه چه‌ند ده‌توانرێ سوود له‌و غازه سروشتیه وه‌ربگیرێ و به‌رهه‌مبهێنرێت، ته‌نیا ئه‌وه‌ی روونکردووەتەوە ئه‌وه پەیوەستە بە پێوه‌ری ئابووری، جیولۆجی و كۆمه‌ڵایه‌تی بەریتانیا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پێوانه‌یه، گفتوگۆكانی نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌ی گەرموگور کردووە، کە چۆن بتوانرێ سوود له‌و سامانه وه‌ربگیرێت.
لایه‌نگرانی سوودوه‌رگرتنی ئه‌و غازه پێیان وایه وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و سەربەخۆیی وزە دەبات و داهاتی باشتر بۆبەریتانیا دابین ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا گرووپه‌كانی ژینگەپارێز به‌توندی دژی به‌كارهێنانی ئه‌و وزه‌یه‌ن.
به‌بۆچوونی ئه‌وان ” تێكشاندنی به‌رده‌كان بۆ ده‌رهێنانی غاز‌و تێكه‌ڵكردنی تێكه‌ڵی كیمیاوی له‌گه‌ڵ ئاو ده‌بنه هۆکارێکی نەرێنی بۆ گۆڕینی شیوازی ژینگە.
ئەوان رایدەگەیەنن بەهۆی ئەوەی، کە بە قوڵایی سه‌دان مه‌تری ژێر زه‌وی، ئه‌و به‌ردانه ده‌شكێندرێن، لهئایندەدا ده‌بێته هۆکاری روودانی بوومه‌له‌رزه‌و وشك بوونی چاوگه‌كانی ئاوی ژێر زه‌وی.
نەوت و غازی شەیل بە شێوازێکی جیاواز لە نەوت و غازی ئاسایی بەرهەمدێت.
بە هۆی ئەوەی ئەو سامانە سرووشتیە لەگەڵ چینەکانی بەردی ناسراو بە شەیل تێکەڵاوە، دەبێ سەرەتا ئەو بەردانە لە ژێر زەوی دەربهێنرێت و پاش دەرهێنانی، ورد دەکرێت و پاشان تا پلەی ٣٠٠ دەرەجەی سلسیۆس گەرمدەکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو نەوت و غازە وەکوو هەڵم لە بەردەکەی جیابێتەوە. پاشان بە ساردکردنەوەی، ئەو سامانە ئامادەدەکرێت بۆ بەکارهێنان.