فرۆشی‌ دۆلار كارناكاته‌ سه‌ر یه‌ده‌گی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌

په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق ئاشكرایكراد، زیادكردنی‌ فرۆشی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌لایه‌ن بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقه‌وه‌، كاریگه‌ریی‌ نابێت بۆ سه‌ر پاره‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ ئه‌و بانكه‌.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خباریه‌، له‌زاری‌ (ئه‌مین هادی‌) ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق به‌گوێره‌ی‌ پێویستی‌ بازاڕ‌و خواستی‌ هاوڵاتیان دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ ده‌فرۆشێت، وتیشی‌:”زیادكردنی‌ فرۆشی‌ دۆلار له‌لایه‌ن بانكی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌، كاریگه‌ریی‌ نابێت بۆ سه‌ر پاره‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ بانكه‌كه‌”.
جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌، پێویسته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ عێراق، لقی‌ بانكه‌ حكومییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌‌و شاره‌كاندا بكاته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ دۆلار بگاته‌ ده‌ست هه‌موو هاوڵاتیان‌و له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ دۆلار نه‌قۆزرێته‌وه‌.