به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی میسر، چه‌ندین هۆكاری ئابوری كه جه‌ماوه‌ری میسریان نیگه‌ران كردبوو، بوون به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی (محه‌مه‌د مورسی) له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی میسر، پێش ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ساڵێك پڕبكاته‌وه.
میدیای میسری بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆكاره ئابورییه‌كانی وه‌كو (نه‌بوونی سوته‌مه‌نی، پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكڕای هه‌ڵاوسان، زیادبوونی ڕێژه‌ی بێكاری، كورتهێنانی بودجه، زیادبوونی قه‌رزه‌كان، دابه‌زینی به‌های دراو، زۆربوونی خۆپیشاندانه‌كان‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابوری‌و نه‌بوونی توانای قه‌رزكردن له‌سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو)، بوونه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی مورسی له‌سه‌ر كورسی دههڵات.
به‌گوێره‌ی میدیای میسری، پێش دوورخستنه‌وه‌ی مورسی له‌ده‌سه‌ڵات، كێشه ئابورییه‌كانی میسر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردبوو، به‌جۆرێك كه جه‌ماوه‌ری میسری نیگه‌ران كردبوو.