ئۆتۆمبۆبێلێكی كۆن، له زیادكردنێكی ئاشكرادا به بڕی 30 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
له زیادكردنێكی ئاشكرادا له وڵاتی به‌ریتانیا، ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری مارسیدس-بێنز w-196 كه ئۆتۆمۆبێلی كێبڕكێی فۆرمیلا یه‌ك بو به بڕی 30 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
رۆبێرتبرۆكس، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (یۆنهامس ئۆكشنێر) كه ناوبراو ئه‌و زیادكردنه ئاشكرایه‌ی رێکخستوە، رایگه‌یاند: ئەو ئۆتۆمۆبێله كه له پێشتردا، خوان مانوێل فانغیۆ، شۆفێری به‌ناوبانگی ئه‌رجه‌نتینی لێیخوڕیوه و پێنج جار بۆته پاڵه‌وانی فۆرمیلا یه‌ك له ساڵاكانی 1954 و ساڵانی دواتر.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و ئۆتۆمۆبێله به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش پارێزراوه و به نوێی ماوه‌ته‌وه ته‌نها هه‌ندێكاری میكانیكی ده‌وێت.