ڕوحانی: ئێران ڕوبه‌ڕوی به‌رزترین هه‌ڵاوسان بووه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی به‌رزترین ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بۆته‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا كه‌ ڕێژه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ له‌42%.
له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ به‌هۆی “شكستی” سیاسه‌تی ئابوری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشوی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بوه‌، كه‌ ڕێژه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ له‌ 42%.
ڕۆحانی كه‌ بڕیاره‌ له‌ڕۆژی 3ی مانگی ئابی داهاتودا پۆسته‌كه‌ی به‌ر ِه‌سمی وه‌ربگرێت، ڕایگه‌یاند، كارده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ كه‌رامه‌ت‌و توانا بۆ په‌رله‌مانی ئێران‌و، جه‌ختیكرده‌وه‌ حكومه‌تی داهاتو نایه‌وێت ڕوبه‌ڕوی په‌رله‌مان بێته‌وه‌و فێلێشی لێناكات به‌ پێشكه‌شكردنی سه‌رژمێری‌و داهاتی هه‌ڵه‌.
نه‌یارانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ماوه‌ به‌سه‌رچووی ئێران، ناوبراو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ پێشكه‌شكردنی داتاو سه‌رژمێری هه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان‌و بێكاریی‌و هه‌ڵی وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رگری له‌ سیاسه‌ته‌ ئابوریه‌كانی ده‌كات.
گه‌مارۆ سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران كه‌به‌هۆی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌وه‌ به‌سه‌ریدات سه‌پێنراوه‌، به‌های ڕیاڵی ئێرانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوی له‌دابه‌زین كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی‌و، به‌گوێره‌ی ئه‌وزانیاریانه‌ی كه‌له‌سه‌رده‌می خولی دوه‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ به‌بانگی ناوه‌ندی ئێران ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی به‌ 30% خه‌مڵاندوه‌.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 100 ڕۆژی وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاستیه‌كان پێشكه‌ش به‌ گه‌لی ئێران ‌و ڕابه‌ر‌و په‌رله‌مان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت چیان له‌ حكومه‌تی ڕابردوده‌ستكه‌وتوه‌و چاره‌سه‌ره‌كانیش چیه‌.