وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، نۆ كۆمپانیای جیهانیی بواری نه‌وت ده‌رخسته‌كانیان بۆ خولی پێدانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به پێشخستنی كێڵگه‌و پاڵاوگه‌ی ناسریه خستۆته‌ڕوو، ئاشكراشیكرد مانگی كانونی یه‌كه‌می داهاتوو ڕكابه‌ری نێوان كۆمپانیاكان به‌خۆوه ده‌بینێت.
عه‌بدولمه‌هدی عومێدی به‌ڕێوه‌به‌ری گرێبه‌ست و مۆڵه‌ته‌كان له‌وه‌زاره‌تی نه‌وت له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له‌كۆی 50 كۆمپانیا تا ئێستا 9 كۆمپانیا دهرخهستهكانیان خسۆتهبهردهم وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ پێشخستنی كێڵگه‌ی نه‌وت ناسریه‌و خستنه‌گه‌ڕی پاڵاوگهیهك تیایدا، وتیشی (لۆك ئۆیڵ) ی ڕوسی و (سی ئێن بی سی) چینی و (تۆتاڵ) ی فه‌ڕه‌نسی و (ڕیلانس) ی هیندی و (جی جی سی) ژاپۆنی له‌نێو ئه‌و كۆمپانیاكاندان.
عومێدی باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی نه‌وت یه‌كه‌م ده‌قی گرێبه‌ستی خولی مۆڵه‌ته‌كانی ئاماده‌كردووه و له‌م مانگه‌شدا ئاشكرای ده‌كات، وتیشی ده‌قه بۆ هه‌ندێك لایه‌نی عێراقیش ده‌نێردرێت بۆ كاری وردبینی و دانانی پێشنیار له‌سه‌ری.
به‌ڕێوه‌به‌ری گرێبه‌ست و مۆڵه‌ته‌كان له‌وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕوونیكرده‌وه، 19ی مانگی كانونی یه‌كه‌می داهاتوو ڕكابه‌ری سه‌خت له‌سه‌ر كێڵگه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا ڕكابه‌ره‌كانه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێت.