سەرۆك وەزیرانی توركیا بڕێك پارەی لەوەزیرێكی یاوەری بەقەرز وەرگرت بۆ ئەوەی بیكاتە خەڵات و دیاری بۆ دوو منداڵی تازە خەتەنەكراو.
ئاژانسی جەیهانی توركی بڵاویكردۆتەوە، (رەجەب تەیب ئەردوگان) ی سەرۆك وەزیران بەیاوەری وەفدێكی یاوەری سەردانی شاری كاستمۆنۆی سەر دەریای رەشی كردووە بۆ ئەوەی فڕۆكەخانە شارەكە بكاتەوە، بەڵام لەو كاتەی لەفرۆكەكەی دابەزیوە، دوو منداڵی خەتەنەكراو پێشوازیان لێكردووە، ئەویش بۆ دڵخۆشیان دەستی بۆ گیرفانی بردووە خەڵاتیان بكات، بەڵام گیرفانی پارەی تێدا نەبووە، بۆیە داوای بڕێك پارەی لە (بن عەلی یەڵدرم) ی وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی دەریایی یاوەری كردووە، ئەویش بڕی 200 لیرەی پێداوە، ئەردوگانیش بڕی 100 لیرەی داوە بەهەریەكە لەمنداڵەكان.