لیژنەی نەزاھەی سەر بەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت لەماوەی ١٠ ساڵ دا (١٣٠) ملیار دۆلار بەتاڵان براوە بۆ دەرەوەی عێراق و لەوبارەیەشەوە (١٢٠) کەس تۆمەتبار دەکات بەتێوەگلانیان لەو دزییە.
لیژنەکە رایگەیاندووە کە، قەبارەی ئەو پارانەی عێراق کە لە ساڵی (٢٠٠٣)ەوە بەرەو دەرەوەی عێراق براوە گەیشتۆتە (١٣٠) ملیار دۆلارو بۆ ئەو مەبەستەش ١٢٠ لێپرسراوی عێراقی تۆمەتبار دەکات بەتێوەگلانیان لەو دۆسیەیەوە کە چەندین وەزیرو بەرێوەبەری گشتیان لەنێودایە. لەوبارەیەوە پارلەمانتار جەواد شەھیلی ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندووە دەستەی نەزاھە شکستی ھێناوە لە گێراندنەوەی ئەو پارەو سامانەی عێراق بەھۆی نەبوونی یاسایەک کە کارەکان رێکبخات.
شەھیلی بە(مەدا پرێس)ی رایگەیاندووە ئەو پارەیە بەچەندین شێواز رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە، وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکەیان دۆسیەی گەندەڵی چەندین کەسایەتی باڵای پێشکەشی دادگا کردووە، بەڵام ھیچ رێوشوێنێکیان بەرامبەر نەگیراوەتەبەر.