بەهۆی داتەپینی باری دارایی و نغرۆبوونی لە قەرز،شاری دیترۆیت كە بە گەورەترین شار لە مێژووی ئەمەریكا دادەندرێت داواكاری مایەپووچبوونی خۆی پێشكەش كرد .
(ریك سنیدر) حاكمی ویلایەتی میشیگان لە پەیامێكدا كە بۆ دادگای فیدراڵی ئەمەریكای نارد تیایدا مایەپووچبوونی شاری دیترۆیت راگەیاند و گووتی؛ راگەیاندنی مایەپووچ بوون تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی شاری دیترۆیت جێگیر بێت و بەردەوامبێت .
ئەمەو لە ئێستا شاری دیترۆیت كە شارێكی پیشەسازییە؛ دووچاری قەیرانی دارایی بۆتەوە و ئیدارەی ئەو شارە قەرزیێكی زۆرە لەسەر كەڵەكەبووە كە توانای دانەوەی نییە .
راگەیاندنی مایەپووچ بوونیش واتە ئیدارەی شاری دیترۆیت دەستبەرداری كارمەندەكانی دەبێت و؛؛ دەبێت موڵكەكانی بفرۆشێت و باج زیاد بكات و خزمەتگوزاری گشتی كەمبكاتەوە .
لە وەتەی مانگی ئادارەوە (كیفین ئاور) پسپۆری بواری مایەچووبوون رێنماییی ئیدارەی شاری دیترۆیت دەكات و ئەو پسپۆرە لەگەڵ داتەپینی بارودۆخی دارایی شارەكە مایەپووچ بوونی بۆ شارەكە هەڵبژارد .
لای خۆشیانەوە پسپۆرانی بواری مایەپووچ بوون دەلێن؛ كە پەنابردن بۆ یاسا واتە پاراستنی شارەكە لە داواكاری دادگایی خاوەن قەرزەكان .
لای خۆشیانەوە دانیشتوانی ئەو شارە دەلێن كە بەدەست نەمانی خزمەتگوزاییە گشتیەكان دەنالێنن و ئیدارەی شاری دیترۆیت بە خراپی بەڕێوەبەردن و گەندەڵی سیاسی تۆمەتبار دەكەن .
ئەمەو ژمارەی دانیشتوانی شاری دیترۆیت لە ساڵی 1950؛؛؛ 1 ملیۆن و 800 هەزار كەس بووە؛؛ بەڵام ئێستا دانیشتووانی بۆ 685 هەزار كەس كەمبۆتەوە؛ ئەمە دوا بڵاوبوونەوەی كاری تاوانكاری و جێهێشتنی شارەكە و دابەزینی بەرهەمی پیشەسازی كە زەبرێكی توندی لە داهاتی باجی ئەو شارە داوە .
ئەمەو یەك لەسەر سێ دانیشتوانی شاری دیترۆیت هەژار و رێژەی بێكاریش بەرزە .
لە نێوان ساڵانی 2000 و 2001 نزیكەی نیو ملیۆن لە دانیشتوانی شاری دیترۆیتیان جێهێشتووە؛ دوای ئەوەی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمۆبیل ئەو شارەیان جێهێشت و روویان لە شارەكانی دیكەی ئەمەریكا كرد
ئەمەو لە ئێستا شاری دیترۆیت بەدەست كورتهێنانی بودجە دەنالێنێت كە بڕەكەی دەگاتە 380 ملیۆن دۆلار و (ریك سنیدر) حاكمی ویلایەتی میشیگان رایگەیاند كە قەرزەكانی شاری دیترۆیت دەگاتە زیاتر لە 14 ملیار دۆلار .