كۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و پارێزگارانی بانكی ناوەندی (G20) لە روسیا دەستی بە كارەكانی كرد

لە رووسیا كۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و پارێزگارانی بانكی ناوەندی گڕووپی بیست ناسراو بە جی بیست  دەستی بە كارەكانی كرد . 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لەو كۆبوونەوەیدا تاوتوێی سەپاندنی باج لەسەر كۆمپانیا رگەزنامە جیاوازەكان كراوە؛ ئەوەیش بۆ یارمەتییدانی حكوومەتەكان بۆ بەدەستهێنانی داهات   . 
هەر بەپێی  راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان وەزیرانی دارایی و پارێزگارانی بانكی گڕووپی بیست هەوڵدەدن لەم كۆبوونەوەیەدا نەخشە رێگایەك بۆ بەدەستهێنانی بوژاندنەوەی ئابورویی جیهان بدۆزنەوە وەك هەولێك بۆ هێوركردنەوەی بازاڕە داراییەكان كە نیگەرانی لەسەر دانانی شوێنەوار لەسەر پلانی هاندانی ئابووریی دروست كردووە .
 بڕیاريشە لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا وەزیرانی دارایی و پارێزگارانی بانكی ناوەندی لە ولاتانی پێشكەوتوو و تازەگەشەكردوو راگەیاندراوی كۆتایی بڵاوبكەنەوە .