یۆنان .. خۆپیشاندان لە دژی دەركردنی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی ئەنجامدرا

بۆ پابەندبوون بە مەرجەكانی قەرزدەرانی نێودەوڵەتی و سوككردنی ئەركە داراییەكانی حكوومەت؛ بڕیارە پەرلەمانی یۆنان لە رێگەی پرۆژە یاسایەكەوە دەستبەرداری زیاتر لە دوازد هەزار و 500 فەرمانبەری كەرتی گشتی بێت .
 بۆ نارەزِایی دەربرینیش لە دژی ئەو پڕۆژە یاساییە؛ گردبوونەوەیە لەلایەن سەرجەم سەرۆك شارەوانییەكانی سەرانسەری یۆنان لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە رێكخراو و؛ تیایدا وتافیان دژی ئەو پرۆژەیە وتەوە نارەزِایی خۆیان دەربڕی . 
هاوكات حكومەتی یۆنان بەنیازە تا كۆتایی ساڵی 2014 دەستبەرداری 15 هەزار فەرمانبەری كەرتی گشتی بێت كە زۆربان مامۆستا و كارمەندی شارەوانین .