هه‌رێم.. به‌رهه‌می هه‌نگوین لە زیادبووندایه‌

ساڵی رابردوو به‌هۆی كه‌می باران بارین و خۆڵبارینی زۆر وێڕایی كه‌می به‌رهه‌می هه‌نگوین له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ كوێستانیه‌كان، هاوكات پورهه‌نگیش تووشی مردن و له‌ناوچوون بوونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێچه‌وانه‌ی ساڵی رابردوو كه‌رتی مێشهه‌نگ و به‌رهه‌مه‌كه‌ی روه‌و زیادبوونه‌.
 له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی تۆری هه‌نگه‌وانانی كوردستان عارف عه‌بدوڵڵا به‌ تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كه‌ی دی پی راگه‌یاندوە: پارساڵ كه‌می دابارینی باران و بوونی خۆڵبارینی زۆرو نه‌بوونی گژوگیای پێویست، به‌رهه‌می هه‌نگوینی بۆ سه‌دا هه‌شتا كه‌م كردبوه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێچه‌وانه‌ی ساڵی رابردوو هه‌م بارانێكی زۆر باریوه‌و هه‌م خۆڵبارین كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كه‌رتی مێشهه‌نگ دروست نه‌كردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و كه‌رته‌ گه‌شاوه‌تره‌و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رهه‌می هه‌نگوین زیادی كردوه‌ .