جێگری سه‌رۆكی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانيی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی تاران‌و به‌غدا (13) ملیار دۆلار بووه، له‌ئێستاشدا ئێران مانگانه (25) ملیار مه‌تر سێجا غاز هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات.
(عه‌لی سه‌عید لۆ) جێگری سه‌رۆكی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (فارس) ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌های ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران‌و عێراق پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، به‌جۆرێك ته‌نها له‌شه‌ش مانگی ڕابردوودا، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌یشتووه‌ته (13) ملیار دۆلار، له‌ئێستاشدا ئێران مانگانه بڕی (25) ملیار مه‌تر سێجا غاز هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات.
جێگری سه‌رۆكی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی وتیشی:”هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران‌و عێراق به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گه‌شه به‌په‌یوه‌ندییه ئابوری‌و بازرگانییه‌كانی نێوانیان بده‌ن، له‌ئێستاشدا به‌های ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست”.