لەناو كۆمەڵەی وڵاتانی بیستدا ، سعودیە گەورەترین پاڵنەری سەقامگیریی ئابوریە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عەرەبستانی سعودیە لەم ساڵانەی دواییدا بوو بە گەورەترین پاڵنەری سەقامگیریی ئابوری جیهان لەناو كۆمەڵەی وڵاتانی بیستدا.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی روونیكردووەتەوە، لەناو بیست گەورەترین ئابوری جیهانیدا عەرەبستانی سعودیە بوو بەگەورەترین پاڵنەری سەقامگیریی ئابوری جیهان، ئاماژەی بەوەشكردووە، لەساڵی رابردوودا سعودیە گەشەی زیاتر 5%ی كردووە، بەوەش قازانجێكی زۆری كرد لەرووی بەرزبوونەوەی نرخ و زیادبوونی بەرهەم و گەشەی هێز ی كەرتی تایبەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژنامەی (ریاز)ی سعودیە بڵاویكردووەتەوە، داهاتی نەوت و غاز هاوكاریی عەرەبستانی سعودیە دەكات بۆ ئەوەی ئابوریەكی سەركەوتوی هەبێت، بەتایبەت دوای لە ساڵی رابردوودا توانی زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەمێژووی خۆیدا تۆمار بكات.