رۆژنامەی (سەباح جەدید)ی عێراقی بڵاویكردەوە، عێراق بەنیازە هەڵمەتێك بۆ پەرەدان و زیادكردنی بەرهەمی خورما دەستپێبكات، لەكاتێكدا كە ئێستا ئەو بوارە پەراوێز خراوە و عێراق زیاتر رووی لە نەوت كردووە.
بڕیارە بەپەلە كار بكرێت بۆ بەگەڕخستنەوەی كەرتی خورما لەعێراق بەشێوازێكی نوێ و پێشكەوتوو، بەتایبەت سوودوەرگرتن لەو شێوازە كە لەئیمارات و ئەمریكا لەبواری خورما كاری پێدەكرێت.
بەرپرسانی حكومەتی بەغدا پێیانوایە، پەرەدان بەكەرتی خورما كاریگەری لەسەر ئابوری عێراق و ئاسایشی خۆراك دەبێت.