راپرسیەكانی بانكێكی ناسراوی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئابوری جیهان سەرەڕای ئەو بەربەستانەی كە لەبەردەمیدا هەن، لەگەشەكردندایە.
بەگوێرە زانیارییەكانی مانگانەی بانكی (بانك ئۆف ئەمریكا میریل لینش)، ئابوری جیهان لەئێستادا لەگەشەكردنێكی بەردەوامدایە، ئەگەرچی هەندێك بەربەست هەن، سەڕەڕای ئەوەی كە گومان هەیە لەوەی ئابوری چین گەشەیەكی خێرا بكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، وەبەرهێنەران متمانەیان بەگەشەی ئابوری بەتایبەتی گەشەی ئابوری وڵاتانی زلهێز لەوانەش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ژاپۆن.