ره‌نگه هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بۆ نوسین به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه زۆرانه‌وه بێت كه له‌رێی قه‌ڵه‌م و پێنوسه‌وه ده‌كه‌وتنه ناونوسینه‌وه كه تێكسته‌كه‌ی ناشرین ده‌كرد یان ناچاری دوباره نوسینه‌وه‌ی ده‌كردی، به‌ڵام له ئێستادا له‌رێی قه‌ڵه‌مێكی زیره‌كه‌وه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر كرا و ئه‌وه‌ش هه‌واڵێكی خۆشه به‌تایبه‌ت بۆئه‌وانه‌ی خولیایان نوسینه به قه‌ڵه‌م جاف نه‌ك كۆمپیوته‌ر.
قه‌ڵه‌م جافه نوێیه كه له‌لایه‌ن دو داهێنه‌ری ئه‌ڵمانیه‌وه دروستكراوه و ناوی (لێرنستیف)یان لێناوه كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌كی رێنوسی و خراپ نوسیندا ئاگادارت ده‌كاته‌وه بۆ چاككردنه‌وه‌ی.
ئه‌و داهێنه‌رانه به‌نیازن بۆ سه‌رخستنی كاره‌كه‌یان (120)هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی كۆبكه‌نه‌وه و دواتر هه‌ر دانه‌یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كه‌یان به (99) جونه‌یه بفرۆشن، ئه‌وه‌ش به ئامێرێكی هاوكاری فێركاری داده‌نرێت زیاتر له‌وه‌ی بابه‌تێكی كه‌یفسازی بێت، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوسینی كلاسیكی و فێركاری ئه‌لكترۆنی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه.
بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ش له هاوسه‌ری یه‌كێك له داهێنه‌ره‌كانه‌وه بوه كاتێك منداڵه‌كه‌یان هه‌ندێكجار و بێ ویستی خۆی هه‌ڵه‌ی رێنوسی كردوه له‌كاتی نوسیندا، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تادا هه‌ردو زمانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی له پرۆگرامه‌كانی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌دا جێگیر بكرێت و دواتریش په‌ره‌ی پێبدرێت و هه‌ریه‌كه له زمانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك فه‌ره‌نسی و روسی و ئیتاڵی و ئیسپانی و هیتریشی بۆ زیادبكرێت.