دوای ئه‌وه‌ی عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆك كۆماری كاتی میسر دكتۆر حازم به‌بلاوی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی میسر‌و به‌مه‌رسومێكی كۆماریش محه‌مه‌د به‌رادعی كرده جێگری خۆی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ چه‌ندین راپۆرتیان له‌باره‌ی تواناكانی حازم به‌بلاوی بۆ ڕزگاركردنی ئابووری وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هاوكارییه داراییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ میسر به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئیمارات‌و سعودیه زیادی كرد.
چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن دكتۆر حازم به‌بلاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی میسر كه شاره‌زایی هه‌یه له‌كارگێڕی ئابووری و په‌یوه‌ندی گرنگیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو، راسپێردرا بۆ ڕزگاركردنی ئابووری وڵاته‌كه‌ی له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌ك ساڵه‌ی محه‌مه‌د مورسی ئابووری میسر له‌هه‌موو بواركاندا زیاتر به‌ره‌و قه‌یران چوو.
حازم به‌بلاوی ته‌مه‌ن 76 ساڵ بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی گه‌شه‌پێدانی هه‌نارده‌كانی میسر بوو، له‌پاشانیشدا له‌چه‌ندین ده‌سته‌ی ئابووری هه‌رێمایه‌تی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاری كردووه.
له‌ساڵی 1995 بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ سه‌ربه‌رشتی لیژنه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا (ئه‌لاسكوا) كرد كه ده‌سته‌یه‌كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌یروت كار بۆ هاوكاری ده‌كات له‌نێوان 17 وڵاتی عه‌ره‌بی، پاشان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ راوێژكاری سندوقی دراوی عه‌ره‌بی بوو كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌بو زه‌بییه، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی میسر له‌ناوچه‌ی كه‌نداو ناسراوه به‌تایبه‌تی له‌وڵاتی سعودیه و ئیمارات.
چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی دكتۆر حازم به‌بلاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی میسر به وڵاتانی كه‌نداو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ سه‌ر دۆخی ئابووری میسر، له‌مه‌وه ئیمارات و سعودیه بڕیاریاندا 8 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به‌میسر بكه‌ن، بۆیه پسپۆڕانی بواری ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه پێده‌چێت ئیمارات و سعودیه كه دوو ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت له‌ناوچه‌ی كه‌نداو ئاره‌زوی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئابووری میسر ببوژێنه‌وه و ژیانی به به‌ری گه‌وره‌ترین وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی میسردا بڕیاری دا بۆ لابردنی محه‌مه‌د مورسی كه سه‌ر به‌ئیخوانی میسره له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی میسر خوێندنی زانكۆی له زانكۆی قاهیره‌ی ته‌واو كرد، له‌پاشانیشدا ئابووری له‌زانكۆی گرینۆبل له‌فه‌ره‌نسا ته‌واو كرد و پله‌ی دكتۆراشی له‌زانكۆی پاریس به‌ده‌ست هێنا و چه‌ندین ساڵیش مامۆستای زانكۆ بووه له ئه‌سكه‌ندریه.
دكتۆر حازم به‌بلاوی له‌ساڵی 1980 رووی كردۆته ناوچه‌ی كه‌نداو و سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌ی ئابووری له‌بانكی پیشه‌سازی كوه‌یت كرد، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ قاهیره و ببێته سه‌رۆكی بانكی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی و ئه‌ندامی راسپێردراو له‌و بانكه.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌دوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ك له‌ساڵی 2011، دكتۆر حازم به‌بلاوی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ بووه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیری دارایی میسر، به‌ڵام له‌پاشاندا له‌ئه‌نجامی كوشتنی نزیكه‌ی 25 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باره‌گای ئیزگه و ته‌له‌فزیۆنی میسر ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی میسر ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری حزبی نیشتمانی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی میسره، پێی وایه وڵاته‌كه‌ی پێویستی به بازاڕی ئازاده كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی یاسا دامه‌زرابێت، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش تا ئێستا له‌ئابووری میسر بوونی نییه.