جیهان .. خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌كات

رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت ( ئۆپیك) پێشبینی ده‌كات زیادبوونی داوا له‌سه‌ر نه‌وت له‌ساڵی داهاتوو، به‌رێژه‌ی 1,2% به‌رامبه‌ر 0.9% له‌مساڵدا به‌رزبێته‌وه‌. 
به‌وته‌ی رێكخراوی ئۆپیك ساڵی داهاتوو ئاستی پێداویستی نه‌وت له‌دنیادا زیاد ده‌كات بۆ 90.7 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا، به‌مه‌ش رۆژانه‌ به‌كارهێنانی نه‌وت له‌ساڵی داهاتوو به‌به‌راورد به‌مساڵ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت زیاد ده‌كات. 
رێكخراوی ( ئۆپیك) هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ دابه‌زینی ئاستی ئابوری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ چین و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. 
رێكخراوی (ئۆپیك پێی) وایه‌ ئه‌ركی به‌رزكردنی رێژه‌ی پێداویستی نه‌وت ساڵی داهاتوو له‌ئه‌ستۆی وڵاتانی تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندودایه‌، راشیگه‌یاند:” چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی داهاتوو رێژه‌ی دابه‌زینی به‌كارهێنانی نه‌وت بگاته‌ 200 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ رێژه‌ی به‌كارهێنانی نه‌وت له‌مساڵدا دابه‌زیوه‌ بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل له‌ر رۆژێكدا. 
رێكخراوی ئۆپیك پێكدێت له‌ 12 وڵاتی عه‌ره‌ب و ئه‌فریكایی له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، داده‌نرێت به‌گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وت له‌دنیادا.