نیسان دەستدەكاتەوە بەبەرهەمهێنانی داتسون

گەورە کۆمپانیای نیسان مۆتۆرزی ژاپۆنی بڵاویکردەوە سەرلەنوێ کۆمپانیاکەیان دەستیکردووەتەوە بە دروستکردنەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری داتسون کە بۆ چەند ساڵێکە دروستکردنی ئەو جۆرە لە ئۆتۆمبێل لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە وەستێنرابوو.
ئاژانسی ڕویتەرز بڵاویکردەوە گەورە کۆمپانیای ژاپۆن نیسان مۆتۆرز بڕیاری داوە کەسەر لە نوێ ئۆتۆمبێلی جۆری داتسون دروستبکاتەوە کە نرخەکەی دەگاتە شەش هەزار و حەوسەد دۆلار و وا بڕیارە لەسێ ساڵی داهاتووشدا کۆمپانیای نیسان مۆدێلێکی تری ئۆتۆمبێلی داتسون دروستبکات کە نرخەکەی لە چوار هەزار دۆلار زیاتر نابێت.
کۆمپانیای نیسان ئەوەشی ئاشکرا کرد کۆمپانیاکەیان بەنیازە بەم کارەیان کە بازاڕەکانی جیهان داگیربکەنەوە بەتایبەتیش لە ئێستادا لە وڵاتی هیندستان کە بەهۆی ئۆتۆمبێلی جۆری (تاتا)ەوە کڕینی ئۆتۆمبێلەکانی تر زۆر کەمی کردووە ئەویش بەهۆی ئەوەی کە نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە لە سێ هەزار دۆلار تێناپەڕێت.