وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مساڵدا مۆڵه‌تی كاری به‌خشیووه به(179) كارگه، كه له‌بواره جیاجیاكاندا كارده‌كه‌ن.
(سرود ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی، له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مۆڵه‌تی به‌خشیووه‌ته (179) كارگه له‌هه‌رێمی كوردستان، كه (94) كارگه‌یان له‌پارێزگای هه‌ولێر، (34) كارگه‌یان له‌پارێزگای (سلێمانی)و (51) كارگه‌شیان له‌پارێزگای (دهۆك)ه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌مساڵدا مۆڵه‌ت له(هه‌شت) كارگه وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و (نۆ) كارگه داخراون، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، هاوكات (14) كارگه سزادراون، (84) كارگه‌ش ئاگاداركراونه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌باشتركردنی جۆری به‌رهه‌مه‌كانیان.
سرود ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆربه‌ی ئه‌و كارگانه‌ی كه له‌مساڵدا مۆڵه‌تیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتووه، كارگه‌ی خۆماڵی بوون.