سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م لیژنه‌كانیان پشوو وهرناگرنو به‌به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بخه‌نه سه‌ر بازاڕهكانو پشووهكانیشیان له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌كانه‌وه نه‌قۆزرێته‌وه.
(عوسمان ئه‌بوبه‌كر) سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندوە، لیژنه‌كانیان هیچ ڕۆژێكیان وه‌كو پشوو نییه، به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن، له‌هه‌موو شوێنه‌كانیشدا به‌دوای ئه‌و فرۆشیارانهوهن كه گرانفرۆشی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر فرۆشیارو دوكانداره‌كان بیانه‌وێت ڕۆژانی پشووی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه، ئه‌وا ڕێگریان لێدهكرێتو سزا ده‌درێن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان نیگه‌رانی خۆیان لهگرانفرۆشی بازاڕه‌كان ده‌ربڕی، ئه‌وه‌یشیان ڕاگه‌یاند، له‌ڕۆژانی پشوودا هه‌ندێك لهدووكاندارهكان، كارنه‌كردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌هه‌ل ده‌قۆزنه‌وه، قائیمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیش ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، بۆ دڵنیابوونی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان، ئه‌وان له‌هه‌موو ڕۆژێكدا به‌بێ پشوو كاردهكهنو چاودێریان خستوه‌ته‌سه‌ر بازاڕه‌كان.