كۆمپانیای ئه‌زمه‌ڕ ئێر كه یه‌كێكه له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی عیراق‌و كوردستان بۆ گواستنه‌وه، گوندی كارگۆ (كارگۆ ڤلج) له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی دروست ده‌كات، كه یه‌كێكه له‌پڕۆژه ستراتیژییه ده‌گمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستاندا.
رێكه‌وتی 20-7-2012و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ته‌رمیناڵی به‌شی دووه‌می فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا، د.به‌رهه‌م ساڵح به‌ردی بناغه‌ی گوندی (كارگۆ)ی له‌شاری سلێمانی دانا. پڕۆژه‌كه‌ش به‌مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی وه‌ربه‌هێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و گونده كه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی نزیكه‌ی 32 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه، رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت لهزیندوكردنهوهی چالاكییه بازرگانی‌و ئابوورییه‌كانی ههرێمو عیراق له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاری سلێمانی ده‌بێت بهبنكهیهك بۆ ئاڵوگۆڕه بازرگانییه ئاسمانییه‌كانی ناوچه‌كه. به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای (ئه‌زمه‌ڕ ئێر)یش، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌شه گرنگه‌كانی ئه‌و پڕۆژه تهواوبكرێتو جموجۆڵی بازرگانیی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا بچێته قۆناغێكی نوێوه.
كاتی گه‌شته‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه
به‌ته‌واوبوونی گوندی كارگۆ، فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌چێته قۆناغێكی گرنگه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌پێی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی كه به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئه‌نجامیانداوه، كارگۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌توانێت فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپاو باشووری ئاسیا به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌وكاته له‌بری ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌وروپا بچنه شاریقه‌و دوبهیو دواتر له‌وێوه بچن بۆ وڵاتانی باشووری ئاسیا، ئه‌گه‌ر بێن بۆ سلێمانی‌و له‌سلێمانییه‌وه بچن بۆ ئه‌و وڵاتانه، ئه‌وا رێگه‌كان كورتر ده‌بنه‌وه.
له‌لێدوانێكی پێشوتریشدا بۆ كوردستانی نوێ، تایه‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی روونیكرده‌وه، ئاسمانی توركیا‌و عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كورترین رێگه‌یه له‌نێوان وڵاتانی ئه‌وروپاو باشووری ئاسیادا، چونكه وڵاتانی باشووری ئاسیا بوونه‌ته ناوچه‌یه‌كی بازرگانی‌و پیشه‌سازیی زۆر گرنگ‌و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئابووری جیهاندا.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ڕێڕه‌وی ئاسمانی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت 45 ده‌قه له‌كات بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ر گه‌شتێك له‌نێوان وڵاتانی باشووری ئاسیا‌و ئه‌وروپادا، جگه له‌كه‌م به‌كارهێنانی به‌نزین بۆ فڕۆكه‌كان. وتیشی:»هه‌روه‌ها به‌ته‌واوبوونی گوندی كارگۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، هانی كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكه‌وانی ده‌دات كه كاره‌كانیان فراوان بكهنو هه‌لی كاركردنی زیاتریش بۆ فڕۆكه‌خانه‌و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌ڕه‌خسێنێت».
چالاككردنی جوڵه ئابووری‌و بازرگانییه‌كان
به‌كر سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ئه‌زمه‌ڕ ئێر به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند، كاتێك گه‌شته‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ستیپێكرد، ته‌نها دوو كۆگای بچووك دروستكرابوون به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان، دواتر وه‌كو كۆمپانیاكهیانو دوای ته‌واوكردنی رێوشوێنه یاساییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان له‌لا دروست بوو كه پڕۆژه‌یه‌كی پرۆفیشناڵو ستانداردی جیهانی جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌سه‌ر شێوه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا به‌ناوی گوندی كارگۆ (كارگۆ ڤلج).
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ئه‌زمه‌ڕ ئێر وتی:»ئه‌و جۆره فڕۆكه‌خانه‌یه (گوندی كارگۆ)، له‌زۆربه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهاندا دروستكراوه كه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و كاری گواستنه‌وه‌ی كهلوپهلو شمه‌ك بهكاردێتو رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌چالاككردنی جوڵه‌ی ئابووری‌و بازرگانی وڵاتان. هاوكات به‌دروستكردنی ئه‌و گونده‌ش، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌بێته یه‌كه‌م فڕۆكه‌خانه له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستاندا كه كاری (شه‌حن) ئه‌نجام بدات». ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گوندی كارگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی كۆمپانیای ئه‌زمه‌ڕ ئێر دروست ده‌كرێت.
به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی گوندی كارگۆ
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌كر سه‌عید روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه ستراتیژییه دا‌و وتی:»دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا كاری دیزاین‌و نه‌خشه‌سازی بۆ پڕۆژه‌كه ئه‌نجامدرا، ئێستا گوندی كارگۆ پێكهاتووه له‌شوێنی وه‌ستانی فڕۆكه كه جێگه‌ی چوار فڕۆكه‌ی قه‌باره گه‌وره‌ی لێ ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ سێ كۆگا کە هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ری سێ هه‌زارو 800 مه‌تر چوارگۆشه‌و به به‌رزی 15 مه‌تر دروستكراوه، هاوكات هه‌ر له‌گونده‌كه‌دا ئۆفیسێكی سێ نهۆمی بۆ به‌شه‌كانی (ئاسایش، گومرگ، ڤێتێرنهریو پۆلیسی گومرگ) دروستكراوه».
ئه‌و روونیكرده‌وه، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی ناو (كارگۆ ڤلج)دا، 25 ئۆفیس دروستكراون كه كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه ده‌توانن به‌كرێ به‌كاریبهێنن، هاوكات گه‌راجێكی گه‌وره‌و مۆدێرن دروستكراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێلی بارههڵگرو گواستنه‌وه‌ی شمه‌كی بازرگانی.
به‌كر سه‌عید ئاشكراشیكرد، ئێستا گوندی كارگۆ له‌قۆناغی جێبهجێكرداندایهو ئومێد ده‌كه‌ن له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا تهواوبكرێتو بخرێته كارەوە.
مه‌به‌ستی دروستكردنی گونده‌كه
سه‌باره‌ت به‌سووده‌كانی ئه‌م گونده لهفڕۆكهخانهكانداو لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی بۆ شاری سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ئه‌زمه‌ڕ ئێر ده‌ڵێت:»گوندی كارگۆ خزمه‌تێكی زۆری ژێرخانی ئابووریی شاری سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك دروستكردنی ئه‌م گونده بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كه‌م: بۆ پێشوازی كردن له‌هه‌موو گه‌شتێكی ئاسمانی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت. دووه‌م: دروستكردنی ئه‌و گونده ده‌بێته بنكه‌یه‌ك له‌نێوان خۆرههڵاتو خۆرئاوادا، بۆ ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی كه تایبه‌تن به‌گواستنه‌وه‌ی باری ئاسمانی».
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه ستراتیژییه كه له‌سه‌ر ئاستی عیراق كارێكی ده‌گمه‌نه، شاری سلێمانی ده‌بێت بهبنكهیهك بۆ هه‌موو خاڵێكی جیهان. ئاشكراشیكرد، بودجه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه بریتییه له‌بڕی نزیكه‌ی 32 ملیۆن دۆلار.
سلێمانی ده‌بێت به‌دوبه‌ی؟
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ئه‌زمه‌ڕ ئێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كاتی كۆتایی هاتنی گوندی كارگۆدا، پێویسته كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی بارههڵگرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كۆمپانیای بیانی بهێنرێن، بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كه چالاك بكرێت، له‌گه‌ڵw هێنانی كۆمه‌ڵێك ستافی شاره‌زای بیانی، كه سه‌ره‌ئه‌نجام سلێمانی ده‌بێته سه‌نته‌ری ئاڵۆگۆڕه بازرگانییه ئاسمانییه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌كر سه‌عید وتی:»هه‌رچه‌نده كارێكی قورسه ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌و گونده ده‌بێته جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی كه سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی بازرگانیی جیهانییه، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ئاینده‌دا كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌كۆمپانیا جیهانییه‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه كاره‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی‌و گوندی كارگۆ بكه‌ن به‌چه‌قی كاره بازرگانییه‌كانیان، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كۆمپانیا جیهانییه‌كان كراوه هاوشێوه‌ی كۆمپانیاكانی (فلێكس)و (دی ئێچ ئێڵ)و (تی ئێن تی)».
كوردستانی نوێ