ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، نرخی شمه‌ك‌و كه‌لوپه‌ل‌و خوارده‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كاندا به‌رزده‌بێته‌وه، هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووش له‌مساڵدا نرخی گۆشتی مریشكی زیندوو له‌بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی‌و كه بێگومان نیگه‌رانی لای هاووڵاتیان دروستكردووه.
لێپێچینه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
هاووڵاتی محه‌مه‌د قادر وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زۆربه‌ی شمه‌ك‌و كه‌لوپه‌له‌كان له‌بازاڕه‌كانی كوردستاندا وتی:»ته‌نها ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش مانگی ره‌مه‌زان نرخی گۆشتی مریشكی زیندوو له‌بڕی سێ هه‌زارو 500 دیناره‌وه بۆ چوار هه‌زارو 750 دینار به‌رزبۆوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌ت هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن».
ئه‌و هاووڵاتییه داواكاره له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری بكه‌ن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ‌و قۆرخكاریی له‌بازاڕه‌كاندا,
هاووڵاتیان به‌رنامه‌ی كڕینیان نییه
لای خۆیه‌وه هاووڵاتی كارزان ئیسماعیل ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان نرخی گۆشتی مریشكی زیندوو به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌و پێیوایه «له‌م مانگه‌دا خواست له‌سه‌ر گۆشتی مریشك زۆره‌و هاووڵاتیانیش به‌بێ به‌رنامه ده‌ست به‌كڕنی پێداویستییه‌كانی ئه‌م مانگه ده‌كه‌ن».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی جه‌ختی له‌بێ گرفتی گۆشتی مریشك كردۆته‌وه، هاووڵاتیان به‌لێشاو ئه‌و گۆشته ده‌كڕن.
خاوه‌ن كێڵگه‌كان چی ده‌ڵێن؟
جه‌بار ساڵح كه له‌ناوچه‌ی بیتوێن خاوه‌نی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رییه، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆشتی مریشكی زیندووی روونكرده‌وه‌و بۆ كوردستانی نوێ وتی:»ئێستا وه‌رزی گه‌رمایه‌وه‌و ده‌بێت گاز بكڕین كه نرخه‌كه‌ی زۆر گرانه، ئه‌مه وایكردووه نرخی مریشكی زیندوو گران بێت، به‌ڵام زۆركات فرۆشیاره‌كانیش ئه‌وانه‌ی كه دوكانی فرۆشتنی مریشكی زیندوویان هه‌یه، به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه».
ئه‌و خاوه‌ن كێڵگه‌یه له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، زۆربه‌ی ئه‌و «جوجه‌ڵانه»ی كه ده‌خرێنه ناو ده‌واجنه‌كانه‌وه، ده‌مرن‌و به‌رگه‌ی گه‌رما ناگرن، هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و كێڵگه په‌له‌وه‌رییانه‌ی كه له‌كوردستاندا هه‌ن كۆنن‌و به‌شێوه‌یه‌كی نوێ دروست نه‌كراوه كه په‌له‌وه‌ره‌كان بتوانن به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رما‌و سه‌رما بگرن.
هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت
له‌به‌رامبه‌ردا ره‌مه‌زان كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشكی زیندوو به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند، هه‌موو ساڵێك له‌م كاتانه‌دا نرخی گۆشتی مریشكی زیندوو به‌رزده‌بێته‌وه، به‌هۆی زۆربوونی خواستی خه‌ڵك‌و زیاد له‌پێویست خواردنی گۆشتی مریشك، هه‌روه‌ها هاتنی وه‌رزی گه‌رما كه بێگومان خاوه‌ن كێڵگه‌كان زیانیان لێده‌كه‌وێت یاخود ئه‌ركی زیاتریان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر.
سه‌باره‌ت به‌هاوكاری‌و پاڵپشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم وتی:»بێجگه له‌پێدانی گاز، ساڵانه بڕێكی باش ئالیكیان ده‌درێتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكارییان ده‌كرێت له‌بردنی مریشكه‌كان بۆ سه‌ربڕینخانه‌كان‌و هه‌روه‌ها پێدانی پێشینه بۆ دروستكردنی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ریی».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژماره‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌زیادبووندان‌و داواكاریان له‌سه‌ره، چونكه كوردستان توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی گۆشتی مریشكی هه‌یه، هاوكات له‌چوارچێوه‌ی پلانه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا، سه‌رجه‌م كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێستا به‌شێوازێكی مۆدێرن دروست ده‌كرێن، بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌رزه‌كانی سه‌رماو گه‌رماردا به‌رگری له‌په‌له‌وه‌ره‌كان بكه‌ن.
روونكردنه‌وه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ‌و ڤێتێرنه‌ری
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، د.ئازاد خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ‌و ڤێتێرنه‌ری هه‌رێم له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستانی نوێ ناردووه، وتی:»نرخی كاڵاكان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا ناجێگیره‌و رۆژانه به‌رزو نزمی به‌خۆوه ده‌بینێت، نرخی گۆشتی مریشكیش هیچ كاتێك جێگیر نه‌بووه، هۆكاری جێگیرنه‌بوونی نرخی گۆشتی مریشك له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به‌ڕای ئێمه له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆیده‌بێنێته‌وه»:
1- خۆئاماده‌كردنی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان بۆ مانگی ره‌مه‌زان‌و جه‌ژن كه تێیدا به‌جۆرێك جووجه‌ڵه داخل ده‌كه‌ن كه له‌كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان‌و سه‌ره‌تای جه‌ژندا مریشكه‌كان پێبگه‌ن، چونكه رێژه‌ی مه‌سره‌ف كردنی گۆشتی مریشك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه له‌م رۆژانه‌دا به‌رزه، كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكی گرنگی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی.
2- هاتنی وه‌رزی هاوین‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده به‌ده‌ری پله‌ی گه‌رماش هۆكاریكی گرنگی دیكه‌یه له‌هۆكاره‌كانی كه‌م بوونه‌وه‌ی مریشك‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
3- به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئالیكی په‌له‌وه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌تایبه‌ت ماده‌ی سۆیا كه زیاتر له (25%)ی پێكهاته‌ی ئالیكی په‌له‌وه‌ر پێكده‌هێنێت، هۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه.
4- پابه‌ندنه‌بوونی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان به‌یاساو رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی ڤێتێرنه‌ری‌و جێبه‌جێنه‌كردنی پڕۆسه‌ی Biosecurity (ئاسایشی زینده‌یی)و ئه‌نجام نه‌دانی به‌رنامه‌ی كوتانی توكمه‌و هاورده‌كردنی هێلكه‌ی تروكاندن له‌سه‌رچاوه‌ی جیاواز، هۆكارێكی تری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌و ده‌بێته هۆی مردن‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی مریشك له‌بازاڕه‌كاندا.
5- له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خواست‌و داواكاری هاووڵاتیان له‌سه‌ر گۆشت به‌تایبه‌تی گۆشتی مریشك له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زاندا، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆشتی مریشكه.

كوردستانی نوێ