چەند رۆژێك لەمەوبەر گۆڤاری داون تاونی یۆنانی لە بەرگی دەرەوەی خۆی وێنەیەكی رووتی كوڕە گۆرانیبێژێكی سعوودی بڵاوكردەوە، ناوبراویش دەڵێ من پیاوم و هیچ شتێك بۆم عەیب نییە.
تۆمی عیمران كوڕە گۆرانیبێژی سعوودی كە نیشتەجێی یۆنانە ئەمڕۆ سێشەم بەرۆژنامەی (مەدینە)ی سعوودی راگەیاند ئیدارەی گۆڤاری داون تاونی یۆنانی داوای وێنەگرتنیان لێكردم، لەسەر ئەوەی رێككەوتین كە چەند وێنەیەك بەستایلی جیاواز بۆ بگرن، بەڵام دوای ماوەیەك پێیانراگەیاندم كە ئەوان وێنە نیمچە رووتەكانیان هەڵبژاردووە.
عیمران گوتی “منیش بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیەم رەتكردەوە، پەیوەندیم بەسەرنووسەری گۆڤارەكە كرد و ئەویش هەوڵی رازیكردنی دام بەرامبەر بە 100 هەزار یۆرۆ، منیش رازی بووم”. لەبارەی ئەوەی كە ئەم وێنانە لەلایەن كۆمەڵگوی سعوودییەوە چۆن پێشوازی لێدەكرێ تۆمی گوتی “من پیاوم و هیچ شتێكم پێ عەیب نییە”.