” بووژانەوەی ئابووری لە فەرەنسا دەستیپێكرد “

فرانسوا هۆڵاند، سەرۆكی فەرەنسا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی  ئەو وڵاتە رایگەیاند ژیانەوەی ئابووری لە وڵاتی فەرەنسا دەستی پێكرد ئەویش دوای ساڵێك لە قەیران و خراپی باری گوزەرانی خەڵك و رێژەیەكی زۆر لە بێكاری.

هۆڵاند زیاتر وتی:” بەرهەمی پیشەسازی زیادی كردووە و سووكە بووژانەوەیەك بە ئابووریەكەیەوە دەبینرێت”.
  گووتیشی:” گرینگترین شت لە وڵاتدا شەڕكردنە دژی رەشبینی لەسەر داهاتووی فەرەنسا، چونكە بێ هیوایی زۆرتر لە وڵاتانی دراوسێ زەرەری بە فەرەنسا گەیاندووە”.

هەرچەندە پاریس هەوڵدەدات كۆنترۆڵی قەیرانی ئابووری بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆكی ئەو وڵاتە هیچ هەوڵێكی بۆ زیادكردنی بڕی باج بەسەر هاوڵاتیان نەدا و راشیگەیاند بڕی باج بەرزناكەینەوە هەتا زۆر پێویستمان پێی نەبێت، ئەگەر بەرزیشمان كردەوە ئەوە بۆ ئەوەیە باڵانسێك لە بوجدەی گشتی وڵات درووستبكەین.

هاوكات ئابووری لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ لە فەرەنسا پێی نابووە نێو قەیرانێك رێژەی بێكاری بە پلە یەك بەرزكردبوویەوە، بەڵام لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ پێشبینیەكان لەسەر دەربازبوون لەو قەیرانە زیادیان كردووەو ئاستی ئابووریش بە رێژەی 0.2 لەسەدا زیادی كردووە.