وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن وەزارەتی نەوتی عێراق بەتەواوی لەگەڵ كۆمپانیای بریتیش پترۆڵیۆمی بەریتانی BP رێككەوتبێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق روونیكردەوە، ئەو سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ كۆمپانیایە بۆ پەرەدان بە كێڵگەی نەوتی كەركوك.
وەزارەتی نەوتی عێراق تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، رێككەوتنێكی كۆتایی نەكراوە، بەڵام ئێستا لە گفتوگۆدان.
كێڵگەی كەركوك پێنجەم گەورەترین كێڵگەی نەوتە لە جیهاندا.