بۆ یەكەمین جار روسیا ئاشكرایكرد

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، حكومەتی مۆسكۆ بۆ یەكەمجار یەدەكی نەوتی خۆی ئاشكراكردووە، چاوەڕوانیشە ئاشكراكردنی یەدەكی نەوت، ببێتە هەنگاوێك بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری دەرهێنانی نەوتدا.
سێرگی دونسكۆی وەزیری سامانە سروشتیەكان و ژینگەی روسیا روونیكردەوە، یەدەكی نەوتی روسیا كە شیاوی دەرهێنانە گەیشتوەتە زیاتر لە (17) ملیار تەن، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكان.
حكومەتی مۆسكۆ لە سەرەتای ئەم مانگەوە (تەمموز) گەیشتە ئەو بڕیارەی كە یەدەكی نەوت و غاز ئاشكرا بكات.