بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، عێراق سێ ئیمتیازی تایبه‌تی نه‌وتیی، دوو متمانه نامه‌ی دارایی كرده پێشنیاز بۆ هندستان.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی هندستان، له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه كه له‌سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاویكرد‌وه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، عێراق سێ پێشنیازی بواری نه‌وتی له‌ناوچه‌كانی فوراتی ناوه‌ند‌و باشوری عێراق پێشكه‌ش به‌هندستان كردوه، تا بتوانرێت وه‌به‌رهێنانیان تێدا ئه‌نجامبدات له‌ڕێگه‌ی پاڵاوتگه‌ی (بارادیب)ی هندییه‌وه، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته (300) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حكومه‌تی عێراق به‌ڵگه‌نامه‌ی دڵنیایی بۆ ماوه‌ی (60) ڕۆژ داوه‌ته هندستان، تا بتوانێت له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌وتی خاو به‌هندستان بفرۆشێت.