مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ته‌نها مه‌رزێكه تاوه‌كو ئێستا جگه له‌تراكتۆر هیچ جۆره ئۆتۆمبێلێكی لێوه هاورده‌ناكرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیانیش، داوا له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و كاروباری ئابوریی هه‌رێم ده‌كات، كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مه‌رزه‌شه‌وه ئۆتۆمبێل هاورده‌بكرێت.
(حسێن ئه‌حمه‌د قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیان بهNNA ڕاگه‌یاندوە، له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه ڕۆژانه ته‌نها تراكتۆر هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، له‌لایه‌ن گومركی گه‌رمیانیشه‌وه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌كرێت‌و دواتر ڕه‌وانه‌ی گومركی سلێمانی ده‌كرێن.
ڕوونیشیكرده‌وه، هاورده‌كردنی تراكتۆریش له‌و مه‌رزه‌وه به‌به‌رده‌وامیی نییه، به‌ڵكو ناوبه‌ناو (15 تا 30) تراكتۆر هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن.
حسێن ئه‌حمه‌د قادر باسی له‌وه‌شكرد، له‌مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه هیچ گرفتێك له‌ئارادانیه بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل، چونكه مه‌رزه‌كه مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌پێی ئه‌و ناساندنه گومركییه‌ی كه لایانه، توانای گومرككردن‌و هێنانی هه‌موو جۆره كه‌رسته‌یه‌كیان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیان، هیواخوازبوو بازرگانه‌كان له‌و مه‌رزه‌شه‌وه هه‌وڵی هێنانی ئۆتۆمبێل بده‌ن، داواكاریش بوو وه‌زاره‌تی دارایی كاربكات، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان هاوشێوه‌ی مه‌رزه‌كانی دیكه ئۆتۆمبێلی لێوه هاورده‌بكرێت.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، له‌ئێستادا سودێكی گه‌وره‌ی ئابوریی به‌ناوچه‌ی گه‌رمیان گه‌یاندووه، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلیش ئه‌و سوده ئابورییه زیاتر به‌ره‌و پێشده‌بات‌و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌خه‌ڵكانی ناوچه‌كه هه‌لی كاریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت.