جیهان.. به‌های‌ دینار به‌رزده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئابوری‌ عێراق ڕایگه‌یاند، خواست له‌سه‌ر دیناری‌ عێراق له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ زیادده‌كات، دوای‌ ده‌ركردنی‌ وڵات له‌ژێر به‌ندی‌ حه‌وته‌م.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خباریه‌، له‌زاری‌ (زرغام عه‌لی‌) سه‌رۆكی‌ ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئابوری‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ركردنی‌ عێراق له‌ژێر به‌ندی‌ حه‌وته‌م، خواست له‌سه‌ر دراوی‌ عێراق له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ زیادده‌كات، وتیشی‌:”دوای‌ هه‌ڵگرتنی‌ به‌ندی‌ حه‌وته‌م، به‌ها‌و نرخی‌ دینار له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان، وه‌ك ڕابردووی‌ لێده‌ته‌وه‌‌و پێده‌چێت باشتریش ببێت”.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ سه‌ر به‌ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌كۆی‌ ده‌نگ بڕیاریدا به‌ندی‌ حه‌وته‌م له‌سه‌ر عێراق هه‌ڵبگرێت.