ئەمڕۆ بەهای لیرەی توركی بە شێوەیەكی بەرچاو لە بەرامبەر دۆلار دابەزی.
لیرەی توركی بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاكەی و ئەمڕۆش بازاڕ بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەستیپێكرد و 100 دۆلار گەیشتە 819 لیرە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش سەرلەنوێ نرخی لیرە زیاتر دابەزی و بەهای 100 دۆلار بوو بە 836 لیرە.
هۆكاری سەرەكی دابەزینی بەهای لیرە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیا لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری وڵاتەكەوە.