سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ دوو پڕۆژە یاسایەك بكرێت و دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسایەكیش بدرێت.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان،بڕیارە سبەینێ پەرلەمان دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى سبەینێ چوارشەممە 31-3-2021 بەڕێوەبچێت.
بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، وابڕیارە خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ( پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق ، پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی ژماره (2)ى ساڵی 2011 ) بكرێت .
ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) و هەروەها به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكەی سبەینیی پەرلەمان دەبێت.
هاوكات، بریارە خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) بكرێت.