سایلۆی سلێمانی وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند


سایلۆی سلێمانی وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی ئەو جوتیارانەی لە 15و 16ی 7ی 2014 گەنمیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە ڕاگەیاند و داواشدەکات، ئەوانەی وەکالەتیان کردووەتەوە پێویستە وەکالەتەکانیان تازە کرابێتەوە.  
  
 سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا  ڕایگەیاندووە، “ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەینەوە کە بەرواری 15/16-7-2014 گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردوە ڕۆژی چوار شەمە بەرواری 31-3-2021 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن لەناحیەی پیرەمەگروون بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.”  

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادە بێت یاخود وەکالەتی بۆ کەسێکی تر کردبێتەوە وەکالەتەکە تازە کرابێتەوە بۆ ساڵی 2020.  

لە ئاگادارییەکەی سایلۆی سلێمانی ئەوەش هاتووە، هەرکەس  کێشەیەکی هەیە یا پێشتر وەکالەتی بۆ کەسێکی تر کردوەتەوە ئێستا ویستی هەڵوەشانەوەی وەکالەتەکەی هەیە بەزووترین کات لە ڕێگەی فەرمانگەکانی دادنوسەوە کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بکرێت و بەزوترین کات بەڕێوەبەرایەتیمانی لێ ئاگادار بکرێتەوە.