به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سایلۆی‌ سلێمانی‌ : 110 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیاران وه‌رگیراوه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سایلۆی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، وه‌رگرتنی‌ گه‌نم له‌جوتیاران تاوه‌كو كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامده‌بێت‌و تاوه‌كو ئێستاش له‌سنوری‌ سلێمانی‌، (110) هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیاران وه‌رگیراوه‌.
(جه‌مال ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سایلۆی‌ سلێمانی‌، به‌ NNA ڕاگه‌یاندوه‌، تاوه‌كو ئێستا له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ (110) هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیاران وه‌رگیراوه‌، وتیشی‌:”له‌و بڕه‌ش زیاتر له‌(50) هه‌زار تۆن له‌سایلۆی‌ شاری‌ سلێمانی‌ وه‌رگیراوه‌”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سایلۆی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نم له‌جوتیاران تاوه‌كو ڕۆژی‌ (31-7-2013)، به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژی‌ (نۆ)ی‌ مانگی‌ (پوشپه‌ڕ)ی‌ ساڵی‌ (2713)ی‌ كوردی‌ به‌رده‌وامده‌بێت، به‌مه‌رجێك حكومه‌تی‌ عێراق پرۆسه‌كه‌ ڕانه‌گرێت.
پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نم له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ڕۆژی‌ (4-6-2013)، به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژی‌ (16)ی‌ مانگی‌ (جۆزه‌ردان)ی‌ ساڵی‌ (2713)ی‌ كوردییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.