بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنور لەوەزارەتی ناوخۆی ئێران له‌باره‌ى سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “داخستنى سنوری نێوان عێراق‌و ئێران بەڕوی گەشتیاران تا مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه”، ده‌شڵێت:”بەڵام ئەوانەی کاردەکەن دەتوانن بێنە عێراق‌و هەرێمی كوردستانیش”.
حسێن قاسمی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنور لەوەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاشكرایكردوه، لیژنەی نیشتیمانیی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لەئێران بڕیاریداوه به‌درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى داخستنى سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق.
ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، “ئه‌و بڕیاره‌ش دواى ئه‌وه‌دێت لەپارێزگای خوزستان ژماره‌ى توشبون به‌كۆرۆناى گۆڕاو زیادیكردوه‌و ده‌ریشكه‌وتوه لەعێراقەوە بۆی گوازراوەتەوە”.
ئاشكراشیكرد، “تاوەکو 10 ڕۆژی تر سنوره‌كانى نێوان ئێران‌و عێراق بەداخراوی ده‌مێنێتەوە، بەڵام ئەوانەی کاردەکەن دەتوانن بێنە عێراق‌و هەرێمی كوردستانیش”.