ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لەئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ بونی پكشنینی كۆرۆنا، داواكاری بۆ وەگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتە پێشكەش بكەن.
ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئاگاداركردنەوەیەكدا وتویەتی”وەک دەزانن، پێشتر لەسلێمانی، لەکاتی وەرگرتنی ڤیزای ئێران پێویست بو کەسەکە پشکنینی کۆرۆنا بکات ئەو کات ڤیزای پێدەدرا، لەئێستادا دەتوانن داواکاری ڤیزای ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، واتە بۆ وەرگرتنی ڤیزاکە پشکنینی کۆڕۆنا پێویست نییە.”
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە رۆژی شەممەوە 27-3-2021 داواکاری پێشکەشکردنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوەو هەروەها بۆ سەر مەرز پشکنین پێویستە ئەنجام بدرێت و نابێت 72 کاتژمێر تێپەڕبوبێت بەسەر پشکنینەکەدا.