بەگوێرەی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە سبەی پێنجشەممە موچەخۆرانی ژمارەیەك وەزارەت و فەرمانگە موچەكانیان وەربگرن.
لە خشتەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ڕۆژی پێنجشەممە 25ی ئازار دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی موچەخۆرانی “وەزارەتی تەندروستی، دیوانی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 80 و 70، وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و ڕەگەزنامە” موچەكانیان وەردەگرن.
ڕۆژی 17ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، موچەی مانگی سێ بە هەمان میكانیزمی مانگی دوو دابەش دەكرێت، بەوپێیەش، موچەخۆران بە لێبڕینی 21% موچەكانیان وەردەگرن.
خشتەی دابەشكردنی موچە..